ناوهڕۆك
هەرگیز ئەو ١٠ خۆراکە لە نێو فرێزەری بەفرگردا دامەنێن
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمەریکا، ئەو بیرکردنەوەی خەڵکی لە دانانی هەموو جۆرە خوادەمەنییەک لە نێو فرێزەری بەفرگردا، کارێکی تەندروست و شیاوە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خوادنەکان، بەڵام هەندێ خۆراک لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتوون، کە هەڵگرتنیان لە نێو فرێزەری بەفرگردا زۆر مەترسیدارە و زیان بە تەندروستیتان دەگەیەنێت
خۆراکەکان بریتین لەمانەی خوارەوە
یەکەم: پەتاتە.
دووەم: هێلکە.
سێهەم: بەرهەمە شیرەمەنیەکان
چوارەم: پاقلەمەنییەکان.
پێنجەم: سەوزەوات.
شەشەم: خۆراکە لە قوتوونراوەکان.
حەوتەم: خواردنە گەرمەکان.
هەشتەم: گۆشتی کوڵێنراو.
نۆیەم:نان.
دەیەم: شووتی و ئەو میوانەی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، هەڵگرتنی ئەم جۆرە خۆراکانە لە نێو فرێزەری بەفرگردا زیانی زۆر بە خواردنەکە دەگات و دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوە و نەمانی بەها خۆراکییەکانی، هەروەها بە هەڵوەشانەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەتوانن بە خێرایی لەگەڵ خۆراکەکان یەک بگرن و مرۆڤ تووشی جۆرەها نەخۆشی بکەن.
ئەوان ڕێنمونیمان دەکەن کە هەر خۆراکێکیش لە نێو بەفر گردا هەڵیدەگرین، بە جوانی بە بیپێچین بۆ ئەوەی کار لە خۆراک و کەلوپەلەکانی تری نێو بەفرگر نەکات و بەیەکەوە کارلێک نەکەن، چونکە بە دروستبوونی کارلێکەکاکن هەم بۆنی ناو بەفرگرەکانتان ناخۆش دابێ، هەم ژینگەیەکی لەبار بۆ بەکتریا و ڤایرۆسە زیانبەخشەکان دروست دەبێت