ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای خۆر و هه‌ساره‌كان لە خەودا کردووە .
خۆر و هه‌ساره‌كان لە خەودا
بینینی خۆر له خه‌ودا پادشایه‌كی گه‌وره‌یه ، مانگ وه‌زیری پادشا ، زوهره ژنی پادشا ، وه عه‌تار نوسه‌ر و ڕاوێژكاری پادشایه ، وه مه‌ریخ سوپاسالاری پادشایه وه ئه‌ستێره‌كانی تر سوپاكه‌ی ئه‌ون ئه‌گه‌ر ببینێ خۆرێكی پاك و ڕوناك هه‌ڵهات وه تیشك بۆ خانوه‌كه‌ی ئه‌و بهاوێژێ له خزمه‌كانی خۆی ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ هه‌ور یان شتێكی تر به‌ری خۆری گرت حاڵی پادشا خراپ و وێران ده‌بێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ له‌لێڵی یه‌وه بێته‌ده‌ر ڕوناك بێته‌وه پادشا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت به‌ڵام خێرا چاك ده‌بێته‌وه وه ئه‌گه‌ر بینی به تیشكی خۆره‌وه خوری ڕستراو یان شتێك هه‌ڵواسرابو وه ئه‌و چنگی له‌و شته گیركرد له لایه‌ن پادشاوه هێز و توانای پێ ده‌گات وه ئه‌گه‌ر ببینێ خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان هه‌مویان لێڵ بون بینه‌ری خه‌وه‌كه توشی ده‌ردی سه‌ری و ماندوبون ده‌بێت .