ناوهڕۆك
عیددە
ئەو ماوە دیاری کراوەیە کە پێویستە ئافرەتی شووکردوو تیایدا بە کەسێکی تر شوو نەکات، تەنها بە تەواوبوونی ئەم ماوەیە نەبێت، ئەمانجیش لەم ماوەیە بریتییە لە پاراستنی ڕەچەڵەک و پارێزگاری کردن لە ئافرەت.
عیددە لەم دوو حاڵەتەی خوارەوە لەسەر ئافرەت دەبێتە ئەرک
- ئەگەر لە پیاوەکەی جیابۆوە، دوای ئەوەی ئەم پیاوە هاتبووە لای، ئەم جیابوونەوەش چ لە ڕێگەی تەڵاقی گەڕانەوە یاخود بائن یاخود لێک جیابوونەوە یاخود یەکتری جێهێشتن یاخود هەڵوەشاندنەوە بێت.
- ئەگەر پیاوەکەی کۆچی دوایی بکات، هەتا ئەگەر ئەم پیاوە نەهاتبێتە لای ژنەکەش.
ماوەی عیددە، لە حاڵەتی تەڵاق و هەڵوەشاندنەوە بۆ ئەو ئافرەتەی کە پیاوەکەی هاتۆتە لای، سێ بێ نوێژی و پاکبوونەوەیە (واتە پاش بەسەرچوونی سێ بێ نوێژی و پاکبوونەوە لێیان)، بەڵام ماوەی عیددەی ئەو ژنەی کە پیاوەکەی کۆچی دوایی کردووە، بریتییە لە چوار مانگ و دە ڕۆژ بۆ ئەو کەسەی کە سکپڕ نییە، چونکە ژنی سکپڕ ماوەی عددەکەی بریتییە لە دوورترین ماوەی لەم دوو ماوەیە:
یان دانانی سکپڕییەکەی (منداڵ بوونی) یاخود ئەم ماوەی لە سەرەوە باسمان کرد (واتە چوار مانگ و دە ڕۆژ).
ماوەی عیددەی ڕاستەوخۆ، لە دوای تەڵاقدان یاخود لێک جیابوونەوە یاخود مردن دەست پێ دەکات، هەتا ئەگەری ژنیش ئاگاداری تەڵاقدانەکە یاخود مردنەکە نەبێت، ناکرێت ئافرەت پێش ماوەی تەواوبوونی عیددەکەی شوو بکاتەوە.
ژنی تەڵاقدراو مافی هەیە بەسەر پیاوە زیندووەکەی، کەوا خەرجی عیددەی لەئەستۆ بگرێت، بەڵام عیددەی کۆچی دوایی خەرجی نییە.
حوکمەکانی لێک جیابوونەوە، بە هەردوو جۆری دادگەری و هەڵبژاردە، لە (ماددەکانی ٤٧.، ٤٨، ٤٩، ٥٠ ی یاسای باری کەسێتی) ڕێکخراون.