سنووری هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-18-21:18:00 - کۆدی بابەت: 2364
سنووری هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

سنوری کوردستانی عێراق

دیاری کردنی سنووری باکوور و باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی عێراق، کارێکی ئاسانە، چونکە ڕێک لەگەڵ سنووری نێودەوڵەتی، ئێران و تورکیا و سوریا ڕێکدەوێت، بەڵام ئەوەی سەختە باشوور و باشووری رۆژ ئاوایە، کە بەردەوام جێی ناکۆکی و ململانێی کورد و حکومەتە عێراقییەکان بووە. بەشێکی زۆری مێژوو نووس  و ئەکادیمی کورد و عەرەب و بیانیش پێداگری دەکەن کە زنجیرە گردۆڵکەکانی حەمرین/ مەکحول دەکەوێتە باشوور و باشووری ڕۆژئاوا، کە سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و بەشەکانی تری عێراق پێکدەهێنێت. بە پشتبەستن بە سەرژمێری ساڵی (١٩٥٧)، دانیشتوانی کورد بەم شێوەی خوارەوە پۆلێن دەکرێت:
١- پارێزگاکانی دهۆک کە (بەشێک بوو لە موسڵ) و هەولێر و سلێمانی و کەرکوک.
٢- سەرجەمی ناحیە و قەزاکانی پارێزگای موسڵ جگە لە قەزای موسڵ و بەعاج و حەزەر..
٣- قەزای خانەقین و کفری و دوزخورماتو و مەندەلی، جگە لە ناحیەی (بەلەدروز) لە پارێزگای دیالە.
٤- قەزای بەردە لە پارێزگای واسیت.


سەرچاوەکان



2555 بینین