ناوهڕۆك
بازرگانی لە عێراق
بازرگانی لە عێراق دوو جۆرە:
بازرگانی ناوەخۆ
لە ئەنجامی جاوازی بەرزی و نزمی ڕووی زەوی عێراق بەدیار دەکەوێت، کاری کردۆتە سەر جیاوازی ئاو و هەوا و فرەچەشنی بەروبوومی ئاژەڵ و کشتوکاڵ و ڕووەکی خۆڕسک. لە ئەنجامدا بازرگانی ناوەخۆ پەیدا بووە.
جگە لەمەش بازرگانی بەهێز لە نێوان گوند و شارەکان و لە هەموو ناوچەکانی عێراق لە لایەک و لە نێوان شارەکانی عێراق و پایتەخت لە لایەکی ترەوە هەیە، بەهۆی بوونی زۆربەی دامەزراوە پیشەسازییەکان لە پایتەخت.
هەروەها بازرگانی ناوەخۆ لە نێوان شار و گوندەکاندا هەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی کەلوپەلی نیشتیمانی.
بازرگانی دەرەکی
ئەم بازرگانییە لە نێوان عێراق و ووڵاتانی دەوروبەریەتی بە هەموو جۆرەکانی ڕێگای گواستنەوە، بە تایبەتی گواستنەوەی وشکانی، کە گواستنەوەی شتی دروستکراو و خواردەمەنی بە هەموو جۆرەکانییەوە لە نێوان ئێران و تورکیا و سوریا لەگەڵ عێراق بە گشت ڕێگاکانی نێو دەوڵەتی عێراق ئەنجام دەدرێت. جگە لەمەش ڕێگای وشکانی، لولەی نەوت و گازی سروشتی لە نێوان کێڵگە نەوتەکانی عێراق و بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست لە سوریا و تورکیا، جگە لە بەندەرەکانی عێراق کە لەوێوە نەوت بەرەو جیهان بە کەشتییە نەوت هەڵگرەکان دەنێردرێتە دەرەوە.
هەروەها شەمەندەنەفەریش هەیە بۆ گواستنەوەی بازرگانی ناوەخۆ بەکاردێت بە تایبەتی گواستنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی لە نێوان ناوچەی گردۆڵکەیی و دەشتی لیتەیی، لە بەسرە بەرەو بەغدا، موسڵ، و ناوچەکانی تر.