ناوهڕۆك
بۆچی دەبێت مەساجی بنی پێیەكانمان بكەین؟
چارەسەری نەخۆشی و ئازارەكانی جەستە لەڕێگەی مەساجكردنەوە، یەكێكە لە چارسەرە سروشتییە ھەرە باشەكان، بەگوێرەی گوتەی شارەزایان.
چارسەری سروشتی لەڕێگەی مەساجكردنەوە زۆر شێوازی ھەیە و بۆ ھەموو بەشەكانی جەستەی مرۆڤ بە جیا جیا ھەیە، ئەمەش وادەكات ھەر بەشە و تایبەتمەندی خۆی ھەبێت، ھەندێك لە شارەزایان پێیان وایە باشترین و گرنگترین شوێنی جەستەی مرۆڤ بۆ مەساجكردن بریتییە لە بنی پێیەكان.
سوودەكانی مەساجكردنی بنی پێیەكان
ــ باشتركردنی نوستن.
ــ چالاككردنی سووڕی خوێن و دەردانی ئارەق.
ــ ھەست بە ئارامی كردن.
ــ ھێور بوونەوەی ماسولكەكان.
ــ بەھێز كردن و چالاككردنەوەی توانای سەرجێی.
ــ كەمكردنەوەی زیانی ماندووبوونی جەستە.
كەی و چۆن ئەو مەساجانە بكەین؟
ھەموو شەوێك بەر لە خەوتن بە ١٠ یان ١٥ خولەك، یەك یەك پەنجەكان و دواتر بنی پێیەكان بە ھێواشی مەساج دەكرێن، باشتر وایە بە شتێكيش چەوری بكەیت، بۆ نموونە زەیتی زەیتون.