ناوه‌ڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ددان لە خەودا کردووە .
ددان له خه‌ودا
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ددانی پێشه‌وه‌ی كه‌وته له‌پی ده‌ستی وه‌یان سه‌رزه‌وی به‌ڵام تۆزاوی نه‌بوو ئه‌وا منداڵی ده‌بێت وه یان خوشك و برای ده‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ددانی پێشه‌وه‌ی بكه‌وێت و بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی و ون ببێت یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی ده‌مرێت وه یان لێی جیاده‌بنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كه‌س هه‌واڵی نه‌زانن ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی هه‌ندێك له ددانه‌كانی بشكێن وه یان له‌ناو بچن به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ڵاو كۆسپ توشی یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ددانی پێشه‌وه‌ی ئازاری ببێت وه‌یان زه‌ربه‌یه‌ك بخوات له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه دوژمنایه‌تی ده‌كات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی یه‌كێك له ددانه‌كانی پێشه‌وه‌ی داكه‌وتبێ ئه‌وا قسه‌یه‌كی ناشرین به یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌ڵێ و لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ددانه‌كانی پێشه‌وه‌ی زۆر ببن وه‌یان چاك و خاوێن ببن ئه‌وا شادی و كامه‌رانی ده‌گات به‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی له‌لای ددانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ددانی تر ده‌ربكات به‌ومه‌رجه‌ی له‌ڕیزی سه‌ره‌وه بێت ئه‌وا كوڕێكی ده‌بێت یان برایه‌ك وه ئه‌گه‌ر له ڕیزی خواره‌وه بێت ئه‌وا كچێكی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی هه‌موو ددانه‌كانی بكه‌ونه له‌پی ده‌ستی وه‌یان بكه‌ونه نزیكی خۆی ئه‌وا تاكه‌كانی خێزانه‌كه‌ی زیاد ده‌كات وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی هه‌موو ددانه‌كانی هه‌ڵه‌وه‌رین و له‌ناو خۆڵ ون ببن ئه‌وا گروپێك له خێزانه‌كه‌ی ده‌مرێت ، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ددانه‌كانی له‌شوشه یان زیوه ئه‌وا مردنی نزیكه .