ناوهڕۆك
ناسنامەی كتێب
ناوی کتێب | پیاوان لە مەریخەوە هاتوون ژنانیش لە ڤینۆسەوە |
نووسەر | جۆن گرەی ئەمریکی |
وەرگێڕانی | دڵشاد شارباژێڕی |
چاپ | ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان |
بابەت | دەروونــزانــی |
ژمارەی لاپەڕە | ٥٥١ لەپەڕە |
كورتەیەك لە كتێبەكە
ئەم کتێبە زیاد لە ۲۰ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، یەکێکە لەو کتێبانەی کە زۆر بە وردی لایەنی سایکۆلۆژیای هەردوو ڕەگەز (پیاوان و ئافرەتان)ـی دەستنیشان کردووە. باسی ئەو جیاوازیانە دەکات کە لەنێوان ئەم دوو ڕەگەزە جیاوازەدا هەن، بە جۆرێك هەریەك لە پیاوان و ئافرەتانی بەوە چواندووە کە لە هەسارەیەکی جیاوازەوە هاتوون. ئەو دەڵێت "پیاوان لە مەریخەوە" هاتوون، و "ژنانیش لە ڤینۆسەوە" بۆیە کاتێك هاوبەشی ژیانت لەگەڵتا کۆك نییە یان جیاوازیتان هەیە لە ڕوانگەی هەر شتێك کە لە دەووروبەرتان ڕوودەدات یاخود لە ڕوانگەی کاری پێکەوەی و ژیانی هاوبەشتانەوە پێویستە موعاناتی یەکتر لە بەرچاو بگرن و جیاوازییەکانتان قبوڵ بکەن.
کێبەکەکە لە ۱۳ بەش پێکهاتووە کە هەر بەشێك و هەندێك بابەت یان کێشە دەخاتە ڕوو کە لە نێوان ژنان و پیاواندا هەن، لە هەمان کاتیشدا چارەسەرییەکان دەخاتە بەرچاو. ئەم کتێبە سوودێکی زۆر باشی دەبێت بۆ ئەو کوڕ و کچانەی هێشتا نەچوونەتە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، هەروەها سوودێکی زۆر باش بەو ژن و مێردانەش دەگەیەنێت، کە لە پێوویستییەکانی یەکتر ناگەن یاخود کێشەی گونجاندنیان هەیە پێکەوە.
ئەم کتێبە رێگایەکی پەروەردەییە بۆ ئەو ژن و پیاوانەی گرفتی خێزانداری و لێک تێنەگەشتنیان ھەیە وە ڕاستکردنەوە گرفتە خێزانییە بەردەوامەکانە.
- بریتیە لە ڕێكار و پەیڕەونامەیەك بۆ پەیوەندییە خۆشەویستییەكان. دەیدركێنێت چۆن ژنان و پیاوان لێك جوودان لەگشت مەوداكانی ژیانیاندا.
- پیاوان و ژنان نەك بە تەنیا بە شێوەیەكی جیاواز پەیوەندی دەگرن، بەڵكو بیركردنەوە و هەستكردن و تێگەیشتن و كاردانەوە و وەڵامدانەوە و خۆشەویستی و پێزانینیشیان لێك جیاوازە. وەك بڵێی بە تەواوی لە هەسارەی جیاوازەوە هاتبن، بەزمانی جودا بدوێن و پێویستیان بە مەڵبەندی ژیانی جیاواز هەیە.
- ئەم تێگەیشتنە فراوانە لەبارەی جیاوازییەكانمانەوە یارمەتیدەرە لە چارەكردنی زۆرێك لە پەستی و بێزارییەكان لە مامەڵەكردن و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە ڕەگەزی بەرامبەر. ئەوسا دەتوانرێت بە خێرایی بە هەڵە لێك تێگەیشتنەكان نەهێڵرێن یان خۆیان لێ لابدرێت.
- پێشبینییە ناڕاستەكان بە ئاسانی ڕاست دەكرێنەوە. كاتێك بیرت هاتەوە هاوەڵەكەت لە تۆ جیاوازە وەك كەسێك لە هەسارەیەكی دیكەوە هاتووە، دەتوانی ناخی خۆت هێور بكەیتەوە و هاوكار بیت لەو جیاوازیانەدا لەجیاتی ئەوەی پێداگر بیت یان هەوڵ بدەیت ئەو جیاوازیانە بگۆڕیت.
- ژن و پیاو خاوەن تایبەتمەندی و شوناسی خۆیانن نابێ وەک ڕەگەزی خۆت لە بەرامبەر بروانین و ھەمان چاوەڕوانیمان لێی ھەبێت.
- نوسەر باس لە جیاوازی زمانی گفتوگۆی ھەردوو ڕەگەز وە ھەستە تایبەتەکانیان.
- وە پێدانی خەڵات و دڵخۆشیەکانیان.
- وە دەیان جیاوازی نێوان ژن و پیاو کە دەبێ ڕەچاو بکرێن لە ژیانی ھاوسەریدا بۆ ئەوەی زۆرینە کێشە گشتگیر و دووبارەکانمان بۆ چارەسەر ببێت.