ناوه‌ڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ڕۆیشتن لە خەودا کردووە .
ڕۆیشتن له خه‌وندا
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا له‌شار و شوێنی خۆی بۆ ده‌ره‌وه بڕوات و نه‌زانێ بۆ كوێ بڕوات ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه بێچاره و سه‌رگه‌ردان ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانیدا بڕوات ئه‌وا هه‌مویان سه‌رگه‌ردان ده‌بن ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی وه‌ك و حوشتر بڕوات ئه‌وا كامه‌ران ده‌بێت . ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی وه‌ك ئه‌سپ یان كه‌ر بڕوات ئه‌وا ته‌مه‌ن درێژ ده‌بێت به‌ڵام هه‌ژار ده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی وه‌كو ئاژه‌ڵه كێویه‌كان بڕوات ئه‌وا لێكدانه‌وه‌كه‌ی خراپه به‌تایبه‌ت له بواری دینیدا ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی وه‌ك و باڵنده شاره‌كان بڕوات لێكدانه‌وه‌ی هه‌ر وا ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك و باڵنده‌كانی تر بڕوات به‌ڵگه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ته .