ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ده‌رگا لە خەودا کردووە .
ده‌رگا له خه‌ودا
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ده‌رگای كه‌سێك بشكێ و ده‌رگاكه ببه‌ن و نه‌زانێ كه بۆ كوێێان بردوه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی ماڵه‌كه دووچاری خه‌م و په‌ژاره ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ههڵكهندرابێ ئه‌وا له‌به‌ر خێزانه‌كه‌ی دووچاری ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ده‌رگای ماڵێك داخرابێت ئه‌وا خه‌ڵكی ئه‌و ماڵه توشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بن وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌رگایه‌كی بچوك هه‌بوو ئه‌وا ئازار و ئه‌شكه‌نجه به ژنه‌كه‌ی ده‌گات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی گه‌وره بێت ئه‌وا وه‌زعی خێزانه‌كه‌ی باش ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت كه هیچ ده‌رگایه‌كی به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌بینیبێت ئه‌وا گروپێك له كاتی ئازار و شه‌ڕكردنیاندا به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌و دێنه ماڵه‌كه‌یه‌وه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ته‌قه‌ته‌ق بهدهسكی ده‌رگایه‌ك بكات و له ده‌رگا بدات ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان دایه‌وه ئه‌وا پاڕانه‌وه‌كه‌ی گیرا ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر به‌شوێن گه‌نج و گه‌وهه‌ردا بگه‌ڕێت په‌یدای ده‌كات .