ناوهڕۆك
حەسەن کوڕی هەیسەم (ئیبن هەیسەم) ٩٦٥ - ١٠٣٩ز
یەکێکی دیکە لە زانا هەڵکشاوەکانی جیهانی ئیسلام، ئیبن هەیسەمە. ناوی تەواوی ئەبووعەلی حەسەنی کوڕی حەسەنی کوڕی هەیسەمە، پیتۆڵ و مامۆستای مەزنی بواری: فیزیا و ماتماتیک و نوژدارییە.
ئیبن هەیسەم دەربارەی ڕووناهیی توێژینەوەیەکی چڕی کردووە، بە تایبەتی ئەو بەشەی لەم سەردەمەی ئێمەدا پێی دەڵێن ڕووناکیزانیی ئەندازیاریی (البصریات الهندسیة).
یەکێکی دیکە لە زانا هەڵکشاوەکانی جیهانی ئیسلام، ئیبن هەیسەمە. ناوی تەواوی ئەبووعەلی حەسەنی کوڕی حەسەنی کوڕی هەیسەمە.
ئیبن هەیسەم دوانزە کتێبی لە بواری ڕۆناهیی داناون. یەک لە کتێبە هەرە بەهادارەکانی لەو بارە بریتییە لە: (کتێبی ڕۆناهییەکان - Book of Optics) کە لە نێوان ساڵانی (١٠١١-١٠٢١-) نووسیویەتی. هەموو چەمکە هەڵە و باوەکانی ئەو زانستەی ڕاست کردوونەتەوە، بە ڕوانینێكی نوێی بۆ ئەو زانستەی ڕوانیوە. ئەم کتێبە لە ساڵی ١٥٧٢ بە ناوی (المرجع الشامل فی علم البصریات) بڵاوکراوەتەوە. بەر لە ئیبن هەیسەم زانایان پێیان وابووە مرۆڤ لە ڕێگەی تیشکی چاوەوە دەبینێت، ئەمەیش بە هەڵەی پەتلیمۆس لە قەڵەم دەدرێت، چونکە بە بۆچوونی ئیبن هەیسەم مرۆڤ لە ڕێگەی تیشکی تەنەکانەوە دەبینێت، کە بەرەو چاو دێن، نەک تیشکی چاو بۆ تەنەکان دەچێت.
باشترین بیرۆکەی ئەم زانا هەڵکەوتووە لە بواری ڕووناکیزانی (علم البصریات) دا بووە، توێژینەوەی لەسەر شکانەوەی ڕووناکی و گەڕانەوەی ڕووناکی لە ئاوێنەکانەوە کردووە، جا چ تەخت بن یان ئاوێنەی قۆقز یان لوولەیی بن.
بۆچوونەکانی تا ئەم سەردەمەش لە هەموو بورەکانی زانستیدا بەکاردێن بە تایبەتی لە بواری فەلەکدا، تەلیسکۆپ و تەلیسکۆپی ئاسمانی هابڵ (Hubble space telescope) و تەلیسکۆپی ئاسمانی ئەوروپی و چەندان بواری فراوانی دیکەیش.
ئیبن هەیسەم باسی پێکهاتەی چاوی کردووە لە ڕووی: توێکاری وەسفی، بە وردی بەشەکانی چاو لە: دەماری چاو و بەشەکانی ناوەوە و هاوێنە و ڕەشێنەی شیکردووەتەوە، لەگەڵ کێشانی وێنەی ورد لەم بارەدا. ئەو گەیشتووەتە ئەو ڕاستییەی کە ئەو وێنانەی چاو دروست دەکەن، لەسەر تۆڕی چاو (الشبکیە) چاپ دەبن.
لە زانا ناودارەکانی تر کە لە بواری توێکاری و چاو کاریان کردوو، (الرازی) بووە، کە گەیشتووەتە ئەو ڕاستییەی: کاری ڕەشێنەی چاو میکانیزمێکی تایبەتی بۆ ڕێکخستنی چوونە ناوەوەی ڕووناکی بۆ چآوەکان و پاشان بینینی شتەکان هەیە.
ئیبن هەیسەم دەرکی بەوە کردووە کە ڕووناکیی خێرایی هەیە، هێماوە بەوە داوە کە لەگەڵ ئەوەشدا ڕووناکی زۆر بە خێرایی دەڕوات، بەڵام پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ ئەوەی لە شوێنێکەوە بچێت بۆ شوێنێکی دیکە، لە مێژووی ڕووناکیدا بابەتێک بەم ناوە هەیە. ئەم زانایە لە بواری تیشکدانەوە، لە ڕۆژاوا پێش رۆژهەڵات، شۆرەتی پەیدا کردووە. ئیبن هەیسەم لە بواری زانستی بیرکاریدا کەسێکی سادە و لەسەر نەبووە، هەروە کەسێکی توێژەریش نەبووە، تاکو بڵێین تەنێ بۆ توێژینەوە فیزیای و گەردوونییەکان سوودی لی وەرگرتووە. نا ئەو، بلیمەت و زانای ئەو بوارە بووە، داهێنەر بووە، نەک دەرهێنەر، ئەو لە دەریای زانستدا چووەتە قووڵایی، بە تایبەتی لە زانستی بیرکاریدا بەرەو ڕیشآڵەکان چووەتەوە خوارەوە.
ئیبن هەیسەم لە چەند بوارێکدا کتێبی داناون، ئێمە بەێک لە کتێب و نووسراوەکنای لە خوارەوە دەنووسین:
'' کتاب المناظر، مقالە فی التحلیل والترکیب، میزان الحکمە، تصویبات علێ المجسطي، مقالە فی المکان، التحدید الدقیق للقطب، رسالە فی الشفق، کیفیە حساب اتجاە القبل، المزولە الأفقیە، شکوک علێ بطلیموس، مقالە فی قرسطون، اکمال المخاریط، رؤیە الکواکب، مقالە فی تربیع الدائرە، المرایا المحرقە بالدوائر، تکوین العالم، مقالە فی صورە الکسود، مقالە فی ضوء النجوم، مقالە فی ضوء القمر، مقالە فی درب التبانە، کیدیات الأضلال، مقالە فی قوس قزح، الشکوک فی الحرکە المترجعە، التنبیە علی ما فی الرصد من الغلط ارتفاعیات الکواکب.
اتجاە القبلە، نماذج حرکات الکواکب السبعە، نموذج الکو، حرکە القمر، مقالە مستقصاە فی الأشکال الهلالیە. '' ئەمە و چەندان کتێبی دیکە کە لە بوارە جیاجیاکانی زانستیی نووسیونی. بە گوێرەی بەشێک لە سەرچآوەکان تەنیا لە ماتماتیک پەنجاو هەشت کتێبی نووسیون، ئەوەی لەم کتێبانەی ماون تەنیا بیست و یەک دانە ماون.
کورتەیەک لە ژیانی
- لە بەسڕە لەدایک بووە، هەر بۆیە بە ئیبن هەیسەمی بەسڕیی ناسراوە. لە قاهیرە کۆچیدوایی کردووە.
- زانستە سەرەتاییەکانی لە بەسڕە تەواو کردووە، پاشان چووەتە بەغدا و لەوێ زانستەکانی خوێندوون.
- بە بانگهێشتی خەلیفەی فاتمی (الحاکم بأمر اللە) دەچێتە میسر و لەوێ لەنگەر دەگرێت.
- زۆرینەی ژیانی لە قاهیرە بەسەر بردووە، بەشی زۆری کتێبەکانیشی لەوێ نووسیون.
- لە دەروازەی زانستگەی ئەزهەر لە نێو گومبەتێک، نیشتەجێ بووە.
- کتێبەکانی ئەقلیدس و پەتلیموس و چەندان زانای دیکەی کۆپی کردوون و لە بەردەم زانستگەی ئەزهەر فرۆشتوونی.