ناوهڕۆك
پەرکەم (فێ) چییە؟
پەرکەم نەخۆشییەکە لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی (عصبی) ئەوانەش توشی ئەم نەخۆشییە دەبن، هەندێک جار لە پڕ تووشی مەرەیەک گرژبوون (نوبە تشنج) دەبن و بێ هۆشیان دەکات و ئاگایان لە خۆیان نامێنێت. لەگەڵ تەواو بوونی مەرەکەدا دەگەڕێنەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆیان.
(٠،٥٪)ـی دانیشتوانی جیهان پەرکەمیان هەیە. توشبوان بەم نەخۆشییە لە پیاواندا زیاترە تا ژنان بە ڕێژەی نزیکەی ١٠ بۆ ٨.
پسپۆڕان تا ئێستا نەیانتوانیوە تەفسیرێکی تەواو بۆ هۆیەکانی توسبوون بە پەرکەم بەخەنە ڕوو. بەڵام ئەو تەفسیەری تا ئێستا لەبەر دەستدایە، ئەوەیە کە کاری ئاسایی مێشک لە کاتی مەرەی پەرکەمدا بۆ ماوەیەکی کەم لەکار دەکەوێت. ئەتەمەکانی (انسجە) مێشکی توسبوان بە پەرکەم زۆر هەستیارە بۆ گۆڕانکارە کیمیاوییەکان.
لەبەر ئەوەی کاتێک هەر جۆرە گۆڕانکارییەک ڕوو دەدات، مێشک ناردنی بارگە بەتاڵەکان وەردەگرێت کە دەبێتە هۆی گرژ بوونی.
مەرە پەرکەمیەکانلە ئەنجامی مێشکە خورپە یان بەرکەوتنێکی سەر یان برینێک لە مێشکدا یان تایەکی زۆر یان ئاوسانێک لە مێشکدا یان تەنانەت ڕوودانی شڵەژان لە کاتی خوێن تێکردندا دروست دەبێت.
هەندێک کەسیش بەهۆی ئاو و ئاگرەوە تووشی پەرکەم دەبن، هەندێکی تریش لە خەڵک زۆر هەستیارن بەرامبەر بۆنێکی دیاری کراوە. ئەگەر ئەوەش هەیە پەرکەم نەخۆشییەکی پشتاو پشت بێت.
بەڵام پەرکەم هیچ پەیوەندییەکی بە گەشەی عەقڵییەوە نییە. کەسانی توشبووە بە پەرکەم دەبێت وەکو کەسێکی ئاسایی تەماشا بکرێن. نەک وەکو کەسێکی نەخۆش و بێزراو.
توشبوان بە نەخۆشییەکانی پەرکەم دەشێت ژیانێکی ئاسایی بژین و بچنە قوتابخانە و فێر ببن و ژن بێنن و خێزان پێکەوە بنێن. زۆر لە پیاوە ناودار و بلیمەتەکانی جیهان پەرکەمیان لەگەڵیدا بووە. وەکو دۆق و لینغتۆن و ڕیتشارد و ڤاگنەر و لویس و هکتۆر و برلیۆز.
زانستی پزیشکی دەرمانی زۆر باشی پەرەپێداوە، بۆ بەرگری کردن لە پەرکەم و تەحەکوم کردن پێوەی لە کاتی ڕوودانیدا.
ئەو دەرمانانە بۆ ماوەی چەند ساڵێک یان تەنانەت بە درێژایی تەمەنی دەبێت ئەو نەخۆشانە بەکاری بێنن بۆ ئەوەی ژیانێكی ئاسایی و بەختەوەر بەسەر بەرن. دەبێت توشبوان بە پەرکەم بە ڕێکوپێکی و بەردەوام سەردانی پزیشکەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.