ناوه‌ڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ڕیش لە خەودا کردووە .
ڕیش له خه‌وندا
له‌خه‌ودا لێكدانه‌وه‌ی ڕیش ئارامی و جوانی پیاوان و زاوایه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا ببینێ ڕیشی درێژ بێت به‌ڵام گونجاو له‌باربێت ئه‌وا كاری ژیانی و زاوایه‌تی به زووی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی درێژی ڕیشی تا ناوكی ببێت ئه‌وا دوچاری خه‌م و په‌ژاره ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ڕیشی خۆی به مه‌قه‌ست یان نینۆك ئارایشت بكات ئه‌وا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه له كاروباری مێردایه‌تی و ناوماڵدا ئاگاداره ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ڕیشی خۆی ڕه‌نگ بكات به‌ڵام ڕه‌نگ نه‌گرێت ئه‌وا وه‌زع و حاڵی خۆی له خه‌ڵكی ناشارێته‌وه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ڕیشی له‌سه‌ر زه‌وی بخشێت ئه‌وا مه‌رگی نزیكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی هه‌موو ڕیشی لاببات به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه زیانێكی لێده‌كه‌وێت و پله‌و ڕێزی كه‌م ده‌بێته‌وه .