زه‌وی له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-06-20:48:00 - کۆدی بابەت: 3015
زه‌وی له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای زه‌وی لە خەودا کردووە .  

زه‌وی له‌ خه‌وندا

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی سه‌وزه‌ گیا و خانوی هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێته‌ خاوه‌نی زانست و پاداشتی ڕۆژی كۆتایی وه‌رده‌گرێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌ بیابانێكدا بوو وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی ناسی ئه‌وا سه‌فه‌رێكی دوور ده‌كات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی زه‌وی هه‌ڵبكه‌نێت و له‌ خۆڵه‌كه‌ی بخوات ئه‌وا به ‌ئه‌‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ سه‌روه‌ت به‌ده‌ست دێنێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی بێ ئه‌وه‌ی چاڵو چۆڵی هه‌بێت له‌ناو زه‌ویه‌كه‌دا دیارنه‌مێنێ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ زو به‌زوو ده‌مرێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی زه‌وی به‌شێوه‌ی بیر یان ژێر زه‌مین هه‌ڵبكه‌نێت ئه‌وا به‌ فرت و فێڵ سه‌روه‌ت به‌ده‌ست دێنێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی زه‌وی بیگرێت ئه‌وا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ دوچاری خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌بێت و سه‌روه‌تی له‌ده‌ست ده‌چێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌ زه‌ویه‌كی پان و به‌رینه‌وه‌ بڕوات بۆ زه‌ویه‌كی ته‌نگ و ته‌سك ئه‌وا له‌كاری چاكه‌وه‌ ده‌ڕوات بۆ كاری خراپه‌ .

 


سەرچاوەکان



2136 بینین