ناوه‌ڕۆك
باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل چییه؟
باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل دروستكراوه له‌سه‌رده‌می پادشا (نبوخذ نصر)ـی دووه‌م له پایته‌ختی ئیمپراتۆرییه‌تی بابل به گوێره‌ی ئاماژه‌ی زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان، یه‌كێكه له حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی دونیا كه مشتومڕی له‌سه‌ره و پڕه له نهێنی، ده‌وترێت له بنه‌ڕه‌تدا هیچ كاتێك له بابل نه‌بووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك بۆچوونیان وایه كه ئه‌م باخچه‌یه ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌كه و له خه‌یاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هیچ ڕاستییه‌كی له‌باره‌وه نییه له مێژوودا، بەڵام سەرەڕای ئەوە زۆربه‌ی په‌رتووكه‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو ستایشیان ده‌رباره‌ی ئه‌م باخچه‌یه پێشكه‌ش كردووه كه سه‌ر به بابله و له سه‌رده‌می پادشا نبوخذ نصر دروستكراوه و ماوه‌ته‌وه هه‌تا سه‌رده‌می شارستانییه‌تی یۆنانی، و له نوسراوه ڕۆمانی و یۆنانییه‌كاندا ستایشی باخچه‌كانی بابل كراوه، ئه‌وه‌ی بووە بە هۆکاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌م باخچه زۆر سه‌رنجڕاكێشبێـت، بریتییه له ئه‌و گوڵ و دره‌ختانه‌ی كه وه‌ك تاڤگه شۆڕبوونه‌ته‌وه له به‌رزی 22.86م به نێو په‌یكه‌ر و كۆڵكه‌و ستوونه‌كاندا.
شێوه و جێگه‌كه‌ی له زۆربه‌ی توێژەرەوەكاندا ستایشكراوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی توێژه‌وه‌كان وته‌ی زۆریان هه‌یه ده‌رباره‌ی شێوه‌كه‌ی به وردی، له گرنگترین ئه‌و وتانه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م باخچه دروستكراوه له‌سه‌ر كۆشكی پاشایی ڕاسته‌قینه‌یی بابل، ده‌شوترێت كه له نێو په‌رژینی كۆشكه‌كه‌دا دروستكراوه نه‌ك له‌سه‌ر كۆشكه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌رتووكی زانای شوێنه‌وارناسی به‌ریتانی لیۆناردۆ وولی هاتووه.
جێگه‌ی باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل
جێگه‌ی دروستكردنی باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل به بابه‌تێك داده‌نرێت كه جێگه‌ی مشتومڕه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هیچ شوێنه‌وارێكی باخچه‌كه كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر بوونی و نه‌هێشتنه‌وه‌ی گومان له دیاریكرنی جێگه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه له بابل دروستكراوه به‌ڵام هه‌ندێك هه‌مان بۆچوونیان نییه، ده‌وترێت له باشووری نه‌ینه‌وا بووه لە پایته‌ختی ئیمپراتۆرییه‌تی ئاشوورییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نزیكتر له ڕاستی ئه‌وه‌یه كه ده‌كه‌وێته بابله‌وه شاری نێوان دوو ڕووبار، باشووری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق كه 100 كم لێیه‌وه دووره، و هه‌ندێك شوێنه‌واری به‌ردین دۆزراوه‌ته‌وه له بابل كه پاڵپشتی بیرۆكه‌ی هه‌بوونی باخچه‌كه ده‌كات تێیدا، سه‌ره‌ڕای جێگه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگترین جیاكه‌ره‌وه‌ی باخچه‌كه‌یه بریتییه له شێوازی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ به‌رزایی زۆر، له‌گه‌ڵ جوانی هونه‌ری و لێهاتوویی له بونیاتنان.
هۆكاری دروستكردنی باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل
ده‌وترێت هۆكار له پشت بونیاتنانی ئه‌م باخچه به‌پێزه له‌نێو سروشتی وشكی عێراق، بریتییه له هه‌ستكردن به دڵته‌نگی هاوژینی پادشا نبوخذ نصر بۆ دووری نیشتیمانه‌كه‌ی، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی شانشینی مییدیا بوو (باكووری ڕۆژئاوای ئێرانی ئێستا)، كچی پادشای مییدیه‌كانی ئه‌و سەردەمەبوو، هاوسه‌رگیری كردووه له‌گه‌ڵ نبوخذ نصر به‌مه‌به‌ستی سیاسی بۆ ئاسانكردنی هاوكاری نێوان دوو شانشینه‌كه، سروشتی نیشتیمانه‌كه‌ی زۆر جوانبووه، به‌هۆی خولیای بیركردنی بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی پادشا بڕیاریدا به دروستكردنی باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل، هەروەها پێشكه‌شكردنی ئه‌م باخچه‌یه به شاژن كه وه‌ك سروشتی ڕاستی نیشتیمانه‌كه‌ی بوو، به‌و هیوایه‌ی شاژنه‌كه‌ی دڵخۆشده‌بێت و ئه‌و بیركردنه‌ی بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی نامێنێت، ڕوبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر بوونه‌وه له دروستكردنیدا، یه‌كه‌مینی ئاودان و گه‌شتنی ئاو به باخچه‌كه له ڕووباری فوراته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، هه‌ندێك له گێڕانه‌وه‌كان ده‌ڵێن باخچه‌كه له سه‌رده‌می شاژنی ئیمپراتۆرییه‌تی ئاشووری سمیرامیس دروستكراوه.
پوخته
باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل به یه‌كێك له حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان داده‌نرێت كه بووته هۆی دروستكردنی نامۆیی بۆ زاناكانی مێژوو، له ئێستادا هیچ شوێنه‌وارێكی نه‌ماوه كه به‌ڵگه بێت بۆ هه‌بوونی، ده‌وترێت ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌كه كه نابه‌سترێته‌وه به ڕاستی ڕابردووه‌وه، هه‌ندێك له ئه‌گه‌ره‌كان به پشت به‌ستن به شوێنه‌واره به‌ردینه‌كان ئه‌وه دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه باخچه‌كانی بابل ده‌كه‌وێته نێو كۆشكی پادشایی له شاری بابل، وه پادشا نبوخذ نصرى دووه‌م دروستیكردووه وه‌ك دیارییه‌ك بۆ هاوژینه دڵته‌نگه دوور له نیشتیمانه‌كه‌ی، هه‌ندێكیش پێیان وایه ده‌كه‌وێته نه‌ینه‌واوه و له سه‌رده‌می شاژنه سمیرامیس دروستكراوه، شاژنی ئیمپراتۆرییه‌تی ئاشووری.