ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای زین لە خەودا کردووە .
زین له خه‌وندا
له‌خه‌ودا لێكدانه‌وه‌ی زین ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر پشتی چوارپێكانهوه نه‌بێت به‌ڵگه‌ی خراپیه ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر پشتی چوارپێیهكهوه بێت لێكدانه‌وه‌كه‌ی به‌ستراوه بهوكهسهوهكه سواری بوه چونكه زین یه‌كێكه له ئامێری چوار پێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی زینێك بكڕێت یان كه‌سێك پێی بدات ئه‌وا ده‌بێته خاوه‌نی كه‌نیزه‌ك یان ژن ده‌هێنێت و ده‌بێته خاوه‌ن پاره و سه‌روه‌ت و سامان وه له‌وانه‌یه ئیرسی پێ بگات ، ئه‌گه‌ر زینه‌كه‌ی بشكێ وه‌یان ونی بكات ئه‌وا هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌مرێت وه‌یان نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی زینه‌كه‌ی له زێڕ و زیو دروست كرابێت ئه‌وا ژنه‌كه‌ی خۆپه‌رست و ده‌مار زل ده‌بێت و له‌كاروباری دینیدا سست و ته‌مه‌ڵ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی زینه‌كه‌ی ڕه‌ش و ساده‌بێت و نهڕازاوهبێت ئه‌وا ژنه‌كه‌ی پارسا و دیندار ده‌بێت ، وه دروستكه‌ی زین له خه‌ودا به‌ڵگه‌ی خزمه نزیكه‌كانی ژنه .