خزمەتگوزارییە نوێیەکەی تویتەر چییە؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-03-15:43:00 - کۆدی بابەت: 10131
خزمەتگوزارییە نوێیەکەی تویتەر چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

 (بە عەرەبی: ما هي الخدمة الجديدة على تويتر؟، بە ئینگلیزی: ?What is Twitter’s new service)، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەنیازە ئەو خزمەتگوزارییەی چەندین ساڵە بەکارهێنەران چاوەڕێی دەکەن بەردەستی بخات، ئەویش بریتییە لە دەستکاریکردنی تویتەکان (Edit).

خزمەتگوزارییە نوێیەکە

بەگوێرەی تویتێک کە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پێگەی خۆی بڵاویان کردووەتەوە، تیایدا هاتووە "ئەگەر تویتێکت بینی (Edit) کراوبوو، ئەوا بزانە بەهۆی ئەوەوەیە کار لەسەر خزمەتگوزاریی Edit دەکەین". لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زۆرێک لە بەکارهێنەران بە بڕیارێکی باشی دادەنێن و هەندێکی تر دڵخۆش نین بەو بڕیارە، چونکە پێیان وایە تویتەر تایبەتمەندی خۆی لەدەست دەدات ئەگەر ئەو خزمەتگوزارییەی بۆ زیاد بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕێگا بە بەکارهێنەرانی دەدات تاکوو ٢٨٠ وشە بنووسن لەکاتی تویتکردندا و بەکارهێنەران ناتوانن ئەوەی دەیانەوێت تویتی بکەن، لەدوای ئەوەش ئەگەر تویتەکە هەر هەڵەیەکیشی تێدابێت، ناتوانن دەستکاری بکەن و دەبێت دووبارە تویتەکە بسڕنەوە و بینووسنەوە.


سەرچاوەکان



166 بینین