بەردی زراو چییە و چۆن دروست دەبێت؟
بەردی زراو لە ئاکامی وشک و ڕەق بوونی بەشێک لە تراوی زراو، تراوی زراو، ماددەگەلێکی وەکو: ئاو، کۆلسترۆل، چەوری، خوێ، زراو، پڕۆتین و بیریلووبین دروست دەبێت، لەوەدەچێ زۆربوونی لە ڕآدە بەدەری ئەم ماددانە هۆی پێكهاتنی بەردی زراو بێ. ئەرکی خوێی زراو لێک کردنەوەی چەورییە. بیلیرووبین سەرچاوەی زەرد و قاوەیی بوونی پیساییە.
هۆکارەکانی بەردی زراو کامانەن؟
- قەڵەوی (زۆربوونی لەڕادەبەدەری چەوری لە جەستە)
- ڕەگەزی مێینە (لە ژناندا بەردی زراو بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا ٢ قات زۆرتر دەبینرێ)
- تەمەن (دوای ٤٠ ساڵی مەترسی ئەم نەخۆشییە زیاترە)
- بنەماڵەیی یان بۆماوەیی
- سپی (بڵۆند) بوون
- سکپڕیی
سەرچاوەکان
736 بینین