نەخۆشییە دەماری و دەروونییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-20-23:49:00 - کۆدی بابەت: 3485
نەخۆشییە دەماری و دەروونییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

نەخۆشییە دەماری و دەروونییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا

١- پەرکەم:

نەخۆشی پەرکەم دەتوانێت بەڕۆژوو ببێت بە مەرجێک دەرمانەکانی بە ڕێکوپێکی بخوات چونکە ئێستا دەرمان هەیە ڕۆژانە یەکجار دەخورێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بێهۆشی و پەرکەم.

٢- خەمۆکی:

ئەم نەخۆشە دەتوانێت بەڕۆژوو ببێت بەمەرجێک دەرمانەکانی بە ڕێکوپێکی بخوات کە ڕۆژی یەکجار یان دووجارە.

٣- لێکترازانی کەسێتی:

نابێت ئەم نەخۆشە بەڕۆژوو ببێت چونکە نەخواردنی دەرمانەکان دەبێتە هۆی چەند نۆرەیەک لە توندوتیژی و سەرلێشێواوی هەڵە و هەلوەسەکردن و لەوانەیە سەربکێشێ بۆ دەستدرێژیکردن بۆ سەر خەڵکی تر.


سەرچاوەکان



336 بینین