سەرمایە لە پیشەسازیدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-00:47:00 - کۆدی بابەت: 3613
سەرمایە لە پیشەسازیدا
ئابووری

سەرمایە

سەرمایە پێناسە دەکرێت لە ڕووی پەیوەندی بە بەرهەم هێنانەوە، کە سامانێکە لە ئەنجامی کارێکەوە هاتووە کە لەوە پێش ئەنجامدراوە و بەکاریش دێت بۆ بەرهەمهێنانی سامانێکی تر. لەبەر ئەوە مەبەست لە سەرمایە تەنها پارە نییە، بەڵکو دەبێت جیاوازی بکرێت لە نێوان دوو جۆر سەرمایە. یەکێکیان سەرمایەی نەختینەیە و ئەوی تریشیان سەرمایەی بەرهەمهێنراو یان خود جێگیرە. یەکەمیان مانای بوونی نەختینەیە کە بەکار دەهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی بەرهەمەکانی تر کە پێویستە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەکی پیشەسازی نوێ یاخود کارپێکردنی یان فراوانکردنی و پێشخستنی پیشەسازییە دامەزراوەکە. بەڵام سەرمایەی بەرهەمهێنراو مانای گشت ئەو شتانەیە کە سروشتی نین و بە ڕآستەقینەش بەکاردەهێنێت لە بەرهەمهێنانی شمەک و پێشکەشکردنی کارگوزاری، واتە شمەکی ناوەندی کە لە ئەندامی کارلێککردنی کار و سەرمایەی نەختینە دێتە کایەوە، وەک خانووبەرەی کارگە و ئامێر و مەکینە و هۆی گواستنەوە، وە لە نێوان ئەم دوو جۆرەی سەرمایەی بەرهەم‌هێنراوەدا، هەروەها سەرمایەی بەرهەمهێنراو هاتۆتە دەست، بەڵام جیاوازی لە نێوانیاندا ئەوەی کە سەرمایەی بەرهەمهێنراو لە ڕووی پیشەسازییەوە دادەنرێت بە نەگۆڕ تا پلەیەکی زۆر، بە تایبەتی خانووبەرە و مەکینە گەورەکان کە لە کرداری پیشەسازیدا بەکار دەهێنرێت، وە لەبەر ئەوەی بەرهەم دەهێنێت بەهای ناگۆڕێت ئەگەر لە شوێنێکەوە بچێتە شوێنێکی تر.

سەرمایەی نەختینە جێگیر بوو لە سەدەکانی کۆن و لە سەدەکانی ناوەڕاست تا سەردەمی نوێ، لەبەر ئەوە بوونی لە شوێنێکدا دەبێتە هۆی هاندان بۆ دامەزراندنی پیشەسازی تێیدا. هەموو خاوەن سەرمایەیەک سوورە لەسەر ئەوەی لە چالاکی ناوخۆدا وەبەری بهێنێت بۆ ئەوەی لە ژێر چآودێری خۆیدا بێت، سەرمایەی نەختینە ئەو ڕاکێشانەی پێشووی زۆر کەمبووەوە کە لەوەو پێش لە شوێنی خۆیدا هەیبوو وەک هۆیەک، پاش ئەوەی دەوڵەتانی جیهان لە ڕێگەی پەیوەندی نوێوە بەیەکەوە بەسترانەوە، هەروەها پاش ئەوەی قازانجی زۆر لە پڕۆژە پیشەسازییەکان بەدەست هات و پێویستی بە وەبەرهێنان دەکرد، ئاڵوێریش پاشان وای لێهات لە ڕێگای بانقەکانەوە بێت. سەرمایەی نەختینە وا ڕەوەن بوو کە لە هەر کون و قوژبنێکی جیهاندا قازانجی مسۆگەر بوایە ڕووی تێدەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە ڕەوەنی سەرمایەی نەختینە بێ پایان نییە، بەڵکو بە چەند هۆیەک بەستراوەتەوە: وەک چاودێری دەوڵەتان، چونکە زۆربەی دەوڵەتانی جیهان کۆسپ دەخەنە بەر کۆچکردنی سەرمایە بۆ دەرەوەی سنوورەکەیان. سەرەڕای ئەوەی ئەم کردارە مەترسی تێدایە.

هەروەها سەرمایەی بێگانە لە وڵاتێکەوە ناگوازرێتەوە بۆ وڵاتێکی تر ئەگەر دڵنیا نەبێت لە ڕێژەی ئەو قازانجەی دەیکات، هەروەها دڵنیاش بێت لە جێگیر بوونی باری ڕامیاری و ئابووری گشتی لە وڵاتەکەدا، بۆیە هەندێجار سەرمایە پێناسە دەکرێت بە ترسنۆکی و دوو دڵی لەم ڕووە. هەر چۆنێکیش بێت سەرمایەی بێگانە بواری بۆ پیشەسازی پەسەند دەکات وەک دەرهێنانی خاو، دامەزراندنی بانق و کۆمپانیای بازرگانی و دامەزراوی دڵنیایی. پاشان دێینە سەر باسی گیر و گرفتی پارەدان لە دەوڵەتە تازە پێگەیشتووەکاندا. لەسەر ئەوەی پێشوو دەتوانین بڵێین زۆری سەرمایەی نەختینە لە وڵاتێكدا لەوانەیە تا ئێستا بنەمایەکی بنەڕەتی بێت بۆ دامەزراندنی پیشەسازی. بەڵکو کەمی و نەبوونیشی گرنگترین کۆسپی سەرەکییە لە ڕێی تازە گەشەپێکردنی چالاکی پیشەسازی و پێشکەوتنیدا بە تایبەتی لە وڵاتە تازە پێگەشتووەکاندا. قەرزی بێگانەش کارێکی خراپی هەیە وەک دەیبینین.

سەرمایەی جێگیر یاخود بەرهەم هێنراو دەورێکی سەرەکی هەیە بۆ ڕآکێشانی پیشەسازییە جیاوازەکان. چونکە لەسەر بەروبوومی ئەو کارگانە دامەزراوە کە بە پلەیەکی لاوەکی دێن یاخود زۆری شارەزایی کرێکار. تەنانەت ئەو کارگانەی پیشەسازیشیان دەفەوتێت بەهۆی هۆیەک لە هۆیەکانەوە یاخود لەکار دەکەوێت دوای نەمانی ئەو بارەی لە ناکاو پەیدا دەبێت وەک باری شەڕ، بۆ نموونە، بە زۆری ناڕوخێنرێت وە پاشماوەکانی دەفرۆشێت. بەڵکو پیشەسازی تر دێت کە لەوانەیە وەک ئەو وابێت یان سوود ڕایکێشێت لەو بوونەدا کە هەیەتی، یاخود هۆی تر وەک شارەزایی کرێکار یاخود بازاڕ. واتە ئەو ناوچەیە پارێزگاری بایەخی خۆی دەکات لەو بارەیەوە کە مەڵبەندێکی پیشەسازی. وەک ناوچەی (لەنکشایەر) لە بەریتانیا کە لە پیشەسازی چنینی لۆکەوە گۆڕا بۆ پیشەسازی تری وەک پیشەسازی کارەبا.


سەرچاوەکان



1468 بینین