ڕامیاری بازرگانی دەرەکی دەوڵەت
ئەو ڕامیاریەی دەوڵەت پەیڕەوی دەکات لە بواری هاوردە و ناردەنیدا کاریگەرە لەسەر ئاستی نرخەکان، چونکە بازرگانی دەرەکی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ لە جەختکردن لەسەر نرخەکان لەمیانەی کاریگەری خواستی دەرەکی لەسەر شمەکە ناوەخۆییەکان و ئەو شمەکانەی کە لە دەوڵەتدا خراونەتە ڕوو بە ئاشکرا دیار دەکەوێت. ئەم خواستە لە بەرزبوونەوە و دابەزیندایە لەمیانەی زێدەکردنی نێردراوەکان یان بەکاربەرەکان و یاخود دابەزینیان، هەروەها هاوردەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و خزمەتگوزارییەکان، بەم پێیەی کە ڕێگەیەکە بۆ گواستنەوەی هەڵاوسانی جیهانی، بۆیە کار دەکاتە سەر ئاستی نرخەکانی ناوخۆ بە تایبەتی ئەم وڵاتانەی کە ئابووریەکانیان پشت بە جیهانی دەرەوە دەبەستێ وەک لە زۆربەی وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا.
سەرچاوەکان
1320 بینین