بیردۆزی سوودی سنوورەکی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-26-01:14:00 - کۆدی بابەت: 3734
بیردۆزی سوودی سنوورەکی
ئابووری

بیردۆزی سوودی سنوورەکی واتە چی؟

کاتێک کەسێک بیر لە نرخی شمەکێک دەکاتەوە کەوا بەنیازە بیکڕێت ئەوا ڕاستەوخۆ بیر لەو سوودەش دەکاتەوە کە لەو شمەکە دەستی دەکەوێت. بە دەگمەن بیر لە بەهای شمەکەکە و تێچوونی بەرهەمهێنانەکەی دەکاتەوە. دەکرێ بڵێین کڕیار هەمیشە هەوڵ دەدات بەهای شمەکەکە و کەڵکەکەی بە یەکترەوە ببەستێتەوە، لێرەدا پێویستە ئەم پرسیارە بوروژێنین کە لەبەرچی ئابووریناسی کلاسیک (کۆن) بەهای شمەکەکان بە کەڵکەکەی نابەستنەوە؟

هۆكارەكان

ئابووریناسە کلاسیکییەکان وەک: (ئادەم سمیث، دەیڤد ڕیکاردۆ، و ئەوانی تر) ئەم بەیەکتر نەبەستنەوەی نێوان بەهای ئاڵوگۆڕی شتەکان و سوودەکەی بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنێتەوە:

١- هۆکاری سەرەکی یەکەم ئەوەیە کە کلاسیکییەکان بەرەو ڕووی ئەوە دەکاتەوە کە لە مێژووی بیردۆزی بەهاکان بە (نهێنی بەها) ناسراوە، ئەوانە تێبینی ئەوەیان کرد کە هەندێک شمەک هەیە کەڵکی زۆر گەورە دەبەخشن، وەک (هەوا) کەچی بەهایەکی بازاڕی نییە، هەوا لە شێوە سروشتییەکەیدا شمەکێکی سەربەخۆیە و هەموو بوونەوەرێک دەتوانێ پێداویستی خۆی لێ دابین بکات، بە بێ هیچ بەرامبەرێک، و لە هەمان کاتدا تێبینی ئەوەیان کرد کە هەندێک شمەک هەیە کەڵکیان زۆر کەمترە لە کەڵکی هەوا، کەچی سەرەڕای ئەوەش نرخەکانیان زۆر بەرزە. ئەم بیرکردنەوە سادەیە ئاماژە بە نەبوونی پەوەیدنینێوان بەهای هەوا و کەڵکەکەی دەکات.
بەڵکو وا دەکات وا بزانرێ کەوا نرخی هەوا یەکسانە بە هیچ، چونکە کەسەکە هیچ شتێک نادات بۆ بەدەست هێنانی.

٢- هۆکاری دووەم خۆی لە خەرجییەکانی بەرهەم دەبینێتەوە بۆ گەڕان بەدوای لێکدانەوەی بەهای ئاڵوگۆڕ کردن بۆ شمەکەکان و سەرقاڵبوونیان بە بابەتی شیکردنەوەی ئەو هۆکارانەی کە بەشتی ڕێژەیی ئەم بنەمایانە دیاری دەکات کە لە بەرهەمهێنانەکە کە بەشداریان کردووە.

تا کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم بیردۆزی خەرجی بەرهەمهێنانی بۆ بەهاکان بەردەوام هزری ئابووری سەرقاڵ کردبوو، کاتیک بیردۆزی کەڵکی سنوورەکی لەسەر دەستی ڕێبەرانی ''قوتابخانەی شیکردنەوەی سنوورەکی (مدرسة التحلیل الحدي)'' وەک: (کارل مێنجر، ستانلی جیڤۆنز، لیۆن ڤالراس) سەری هەڵدا. و ئەوکات گرنگی ئەم دۆزیەنوە زانستییە لە پەرەسەندنی بیردۆزی بەها دەرکەوت.

جێگەی ئاماژە پێدانە کەوا بنەما سەرەکییەکانی بیردۆزی ''جیڤۆنز'' و قوتابخانەی کلاسیکی لە پەرتووکی ''جۆشن''ـدا باستی لێوەکراوە، بنەمای سەرەکیی بیردۆزەکەی بۆ بەها لەم بڕگەیەدا پوخت کراوەتەوە: (بەها بە تەواوی پشت بە سوود دەبەستێ)، بە هەمان ڕێڕەوی (جۆشن) (جیڤۆنز) ئەو کاریگەریانەی شی کردۆتەوە کە گۆڕانی بڕی شمەکەکان بەسەر کەڵکە وەرگیراوەکاندا دێت لە سوودە یەک بەدوای یەکەکاندا. بە بنەمای کەمبوونەوەی کەڵکەکانی داناوە، و لە باسکردنی بۆ پێکهاتنی بەهای ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ یاسانی دووەمی جۆشن کۆکە، گەیشتە ئەنجامێک کە حاڵەتی هاوسەنگی لە ئاڵوگۆڕکردنی دوو شمەک، ''کاتێک هاوسەنگی دەبێت کە کەڵکەکانی سنوورداری لە نێوان دوو شمەکدا نرخەکانیان وەکو یەکتر بن''.
بە واتایەکی تر هزرڤانانی قوتابخانەی سنوورداری ڕاو و بۆچوونیان وایە کەوا بەهای هەر شمەکێک سەبارەت بە کەسێک بەو کەڵکە دیاری دەکرێت کە لە دوایین یەکەی بەکاربراوەکە وەری دەگرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە ڕەخنەی لێ گیراوە:
یەکەکانی یەکەم لە شمەک کەڵکێکی زۆر دەدات بە بەراورد لەگەڵ کەڵکی دوایین یەکە، و چۆن بەهای هەموو یەکەکان لەسەر بنەمای کەڵکی دوایین یەکە دیاری دەکرێت؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئاماژە بە لایەنگرانی قوتابخانەی سنوورداری دەکرێت، بە یاسایەکی تر وەری دەگرن کە ئەویش (یاسای جێگرتنەوە)ـیە، بەپێی ئەم یاسایە یەکەکانی هاوشێوە و جێگر لە شمەکدا کەوا هەمان خەسڵەتیان هەیە کە دەکرێ هەندێکیان شوێنی هەندێکیان بگرنەوە، هەموویان هەمان بەهایان هەیە، بەم جۆرە یەکە وێکچووەکان لە هەمان شمەکدا گشتیان لای یەکێک بوون هەمان بەهای دەبێت. چونکە هەر شمەکێکیان شوێنی یەکەکانی تر دەگرێتەوە و لەبەر ئەوەی کەڵکی دوایین یەکە هەڵوێستی کەسەکە دیاری دەکات بۆ گشت یەکەکانی شمەک، بۆیە هەر یەکەیەک لە یەکەکانی شمەک هەمان بەهای هەیە کەوا لەسەر بنەمای کەڵکی دوایین یەکە دیاری دەکرێت.
ئەو ڕەخنەیەی لەم بیردۆزە (بیردۆزی کەڵکی سنووردار) گیراوە، ئەوەیە کە لایەنی خستنەڕووی لە شیکردنەوەی بەها فەرامۆش کردووە، بە پێچەوانەی بیردۆزی کار بۆ بەها.


سەرچاوەکان



782 بینین