بازاڕی کێبڕکێی تەواو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-27-00:54:00 - کۆدی بابەت: 3766
بازاڕی کێبڕکێی تەواو
ئابووری

بازاڕی کێبڕکێی تەواو واتای چییە؟

خەسڵەتەکانی ئەم بازاڕە ئەمانەن:

  • بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمهێنەران و کڕیاران.
  • گونجاندنی بەرهەم و شمەکەکان.
  • کەمی قەبارەی خستنەڕوو بۆ هەر بەرهەمێک و کەمی قەبارەی خواستن بۆ هەر بەکاربەرێک بە بەراورد لەگەڵ خستنەڕوو و خواستی بازاڕ.
  • هیچ جۆرە بەربەستێک لەسەر نرخ دانەنراوە.
  • ئازادی لە هاتنە ناوەوە و چوونە دەرەوە لە بازاڕدا.
  • زانیاری تەواو لەسەر بارودۆخ و چۆنیەتی بازاڕ هەیە بە تایبەتی لەبارەی نرخەکانی کڕین و فرۆشتن.

نەبوونی تێچوونی گواستنەوە، چونکە بوونی ئەم تێچوونە مانای هاوتایی نییە لە نرخەکان، بەڵکو دوو جۆرە نرخ هەیە، نەوەک یەک نرخ، و ئەگەر ئەم تێچوونەش هەبێت ئەوا پێویستە با لەیەنی کەم هاوشێوە بێت لە نێوان فرۆشیاران لە لایەک و کڕیاران لە لایەکی ترەوە. واتا نەمانی ئەو جیاوازییە کەوا لە ئاکامی تیچوونی گواستنەوەدا دێتە ئاراوە.


سەرچاوەکان



841 بینین