هەڵاوسانی لە ڕادەبەدەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-27-22:44:00 - کۆدی بابەت: 3790
هەڵاوسانی لە ڕادەبەدەر
ئابووری

هەڵاوسانی لەڕادە بەدەر (Hyper Inflation) چییە؟

ئەم جۆرە هەڵاوسانە بە بەرزترین ئاسی زیادبوونی نرخەکان دادەنرێ، بە جۆریک نرخەکان بە بەردەوامی و بە پلەیەکی زۆر بەرز زیاد دەکەن، لە ئەنجامیشدا دەبێتە هۆی هەرەس هێنانی سیستەمی نەختینەیی (دراو) بەهۆی ئەو داڕمانە لەڕادە بەدەرەی کە لە بەها و هێزی شت کڕین ڕوودەدات، و پارەی نیشتیمانی هەموو متمانەیەک لەدەست دەدا. بۆیە تاکەکان وایان پێ باشە هەر شمەکێک یاخود کەلوپەلێک هەڵبگرن لە جیاتی دراو، چونکە گەر بەردەوام نرخی شمەکەکان زیاد بکات ئەوا دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای پارەی نیشتیمانی، و بەردەوام لەدەستدانی هێزی شت کڕین و هەڵگرتنی، پارەی نیشتیمانی یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی خۆی وەکو کۆگای بەها (کۆکەرەوەی بەها) لەدەست دەدات، ئەمەش وا دەکات داخواست لەسەر بەکارهێنانی دراو بۆ نزمترین ئاست کەم بێتەوە، لە بەرامبەر زیادبوونی خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزارییە جۆرەبەجۆرەکان، کە بەردەوام نرخیان بەرز دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە هەڵاوسانە بە ترسناکترین جۆرەکانی نرخ هەڵاوسان دادەنرێ، چونکە هەڕەشە لەسەر قەوارەی ئابووری دراوی دەوڵەت دەکات.


سەرچاوەکان



365 بینین