جیهانگیری بەرهەمهێنان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-16:24:00 - کۆدی بابەت: 3839
جیهانگیری بەرهەمهێنان
ئابووری

جیهانگیریی بەرهەمهێنان واتە چی؟

جیهانگیری بەرهەمهێنان بە ڕێژەیەکی زۆر لە ڕێگای کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان و بەبێ قەیرانی مەترسیدار بەدی دێت، جیهانگیری بەرهەمهێنان شێوازی نوێ لە دابەشکردنی کاری نێودەوڵەتی دروست دەکات، ئەم حاڵەتە بە شێوەیەکی ئاشکرا لە سروشتی بەرهەمهێنانی پیشەسازیدا بەدیار دەکەوێت، دەوڵەتێک چەند پێشکەوتوو بێت ناتوانێت لە یەک جۆر بەرهەمهێنان بە تەواوی پسپۆڕ بێت، بۆ نموونە ئۆتۆمبێلەکان لە چەند دەوڵەتێک پارچەکانی کۆدەکرێتەوە و بەرهەم دەهێنرێت، ئامێرە کارەباییەکانیش بە هەمان شێوە و کۆمپیوتەر و ئامێری تەکنەلۆژیا لە چەند وڵاتێک بەرهەم دەهێنرێت و بەشەکانی کۆدەکرێتەوە، تاکو وای لێهاتووە هەریەک لە وڵاتان پسپۆڕایەتی لە جۆرێک لە بەشەکان و پێکهاتەی سەرەکی بەرهەمەکەیان دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا بڕیارەکانی بەرهەمهێنان و بڕیارەکانی سەرمایەگوزاری لە تێڕوانینی جیهانییەوە دەدرێت و بەپێی حساباتی وردی ئابووری ڕەچاوی تێچوون و داهات دەکرێت. ئەم بارودۆخە هەلێکی گەورەی بۆ زۆرتری وڵاتانی تازە پێگەیشتوو دروست کرد، کە دەتوانین سوودی لێ وەربگرن و بچنە ناو بازاڕی جیهانییەوە لە سایەی جیهانگیری بەرهەمهێنانەوە و بەشداری لە زۆربەری بەرهەمەکاندا بکەن.


سەرچاوەکان



598 بینین