تایبەتمەندییەکانی سیستەمی ئابووری سەرمایەداری چین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-28-21:53:00 - کۆدی بابەت: 3855
تایبەتمەندییەکانی سیستەمی ئابووری سەرمایەداری چین؟
ئابووری

تایبەتمەندییەکانی سیستەمی ئابووری سەرمایەداری چین؟

ئامانج (قازانج)

مەبەستی سەرەکی سیستەمی سەرمایەداری لە بریتی تاکەکەسدا هەڵقوڵاوە و بەندە بە لایەنی دەروونی خوودی تاکەوە، لە ڕووی ئارەزووەوە هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانی ئەوپەڕی قازانج و تێربوون بە شێوەیەکی دیکە بە بەدەستهێنانی نەختینەیی، چونکە مامەڵەکردن لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی نەختینەییە، ئەوەش لە سایەی کێبڕکێ و لایەنگیری و ڕێنمایی ئابوورییە لە لای تاکی ئابووری - جا لە قۆناغی بەرهەمهێنان بێت یان بەکاربردن.

خاوەنداریەتی تایبەتی هۆیەکانی بەرهەمهێنان

هێزە بەرهەم هێنە ماددیەکان تاکە کەس و خاوەنییەتی (سەرمایەی سەرمایەدارەکان و ڕێکخەرەکان، سامانە سروشتییەکان و کەرەستە خاوەکان بۆ خاوەنەکانیان، زەوی بۆ جووتیاران و هێزی کار بۆ کرێکاران)، هەر یەکێکیان ئەوەی هەیەتی پێشکەش بە ئەوەی تری دەکات بۆ تەواوکردنی کرداری بەرهەمهێنان بەرامبەر بە پاداشتێکی دیاریکراو: سوود و قازانج بۆ سەرمایەداران و ڕێکخەرەکان، بەهای سامانە سروشتییەکان و کەرەستەکان بۆ خاوەنەکانیان، کرێ بۆ کرێکار. واتا بنەمای یاسایی بۆ سیستەمی سەرمایەداری خۆی لە مافی خاوەندارێتی (الملکیة) لە لایەک و پەیوەندییە گرێبەستەکان (العقود) لە لایەکی دیکەوە دەنوێنێ.

کرداری بەرهەمهێنان و دابەشکردن (التوزیع)

لە سیستەمی سەرمایەداری بە ڕێگایەکی سروشتی لەمیانەی میکانیزمی نرخ و لە ڕێگای هێزی بازاڕدا ئەنجام دەدرێت، لەم سیستەمەدا (میکانیزمی نرخ) دەبێتە هۆی بەیەکەوە بەستنی (ئارەزووی بەکاربەران) و (ئارەزووی بەرهەمهێن و وەبەرهێنەکان)، چونکە کاتێک بەکاربەران داوای شمەکێک دەکەن واتا بەکاربردنی ئەو شمەکە زۆر دەبێت، ئەوە نرخی ئەو شمەکە بەرزدەبێتەوە و بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە شمەکە زۆر دەبێت، ئەمەش هانی (سەرمایەداران) و (ڕێکخەری) دیکە دەدات ئەو جۆرە شمەکە بەرهەم بهێنن، لە قۆناغی دووەمدا بەرهەمهێنانی ئەو شمەکە لە بازاڕدا زۆر دەبێت و نرخەکەی دادەبەزێت، واتا خاڵی یەکتربڕینی خواست و خستنەڕوو دروست دەبێت، بە واتایەکی دیکە لەو خاڵانەی خواست و خستنەڕوو یەکتری دەبڕن خالی هاوسەنگی ئەو شمەکەیە.

ئابووری بازاڕ  Market Economy

کرداری بەرهەمهێنان و دابەشکردن (التوزیع) لە سیستەمی سەرمایەداریدا بە ڕێگایەکی سروشتی لەمیانەی میکانیزمی نرخ و لە ڕێگای هێزی بازاڕدا ئەنجام دەدرێت. هەردوو بیرۆکەکان تەواوکەری یەکترن، چونکە نرخ ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە کرداری دابینکردن و دابەشکردنی دەرامەتە (مرۆییەکان و مادییەکان) لە نێوان بەکارهێنراوە جیاجیاکاندا، بەڵام ئەم نرخە پێکهاتووە و هەڵدەستێ بە ئەرکەکانی لەمیانەی بازاڕدا بووە.


سەرچاوەکان



2917 بینین