زۆربوونی ڕۆڵی ڕێکخراوە ئابوورییە جیهانییەکان
یەکێک لە خەسڵەتە گرنگەکانی جیهانگیری بریتییە لە زیادبوونی ڕۆڵی ڕێکخراوە ئابوورییە جیهانییەکان لە بەڕێوەبردنی جیهانگیری، بە تایبەت لە دوای ڕووخانی بلۆکی سۆشیالیستی و لێک هەڵوەشانەوە یەکێتی سۆڤێتی پێشوو، کە ڕێکخراوە ئابووییەکانی ئەم بلۆکە هەڵوەشانەوە و ڕۆڵیان نەما، ساڵی ١٩٩٥ ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دامەزرا و زۆریەنی وڵاتانی جیهان بوون بە ئەندامی، ئینجا کۆڵەکەی سێیەم دەزگاکانی سیستەمی ئابووری جیهانی تەواو بو وکە جیهانگیری گرنگترین سیماکانییەتی.
بەڕێوەبردنی جیهانگیری
بەم جۆرە لە بەڕێوەبردنی جیهانگیری سێ ڕێکخراوی سەرەکی هەیە، لە ڕێگای سیاسەتە نەختینەیی و دارایی و بازرگانییەکان کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی ئابووری سەرجەم وڵاتانی جیهان دەبێت کە ئەوانیش؛
١- سندوقی نەختی نێودەوڵەتی.
٢- بانکی نێودەوڵەتی و بەشەکانی.
٣- ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی.
سەرچاوەکان
426 بینین