کیمیابارانی کوردستان بە کورتی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-29-21:40:00 - کۆدی بابەت: 3905
کیمیابارانی کوردستان بە کورتی
دەربارەی کوردستان

بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ (کیمیابارانی کوردستان)

رژێمی بەعس  بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە کردارەکەی لە سەرکوتکردنی میلەتی کوردا ڕاست و تەواوە، چی کۆکردبووە لە تەکنەلۆجیای جەنگ بڕیاری دا بەکاری بهێنێت، دیارە ئەوەندەش پشی ئەستوور بوو کە کەس نییە هەڵبداتێ لە چەندین شوێندا تاوانە ڕەشەکەی ئەنجام دا تاوانی کیمیابارانی. چەکی کۆمەڵکوژ، ئەو کارەساتانەی (‌هێرۆشیما  و ناگازاکی)ـیش هەر ئەوەندە سامناک بوون، کیمیابارانی دۆڵی بالیسان و بادینان و سەرگەڵو  و بەرگەڵو و گۆپیتە و سێوسێنان و چەندین ناوچەی تر و دواجاریش شەهیدکردنی شاری هەڵەبجە لە ١٦/٣/١٩٨٨ کە زیاتر لە (٥) هەزار ژن و منداڵ و پیاوی تیادا شەهید بوو.


سەرچاوەکان



696 بینین