پێگەشتن(Puberty)
ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی ڕوودەدات کاتی گەیشتن بە تەمەنی پێگەیشتن بە تایبەتی لە تەوەری ڕژێنی ژێرپای بینین و ڕژێنی ژێر مێشک و ڕژێنەکانی زاوزێ (جووتە گون لە نێرینە و هێلکەدان لە مێینە)، کرداری گەشەی ئەو تەوەرە هۆرمۆنیە لەسەرەتای ژیانی کۆرپەلەوە دەست پێدەکات و پێگەیشتن بە قۆناغی کۆتاییەکەی دادەنرێت، ئەو قۆناغە نزیکەی ٢-٤ ساڵ دەخایەنێت تاوەکو ئەو ژمارە هۆرمۆنە کاری خۆیان بکەن و بگەن بە ئەنجامی سەرەکیان کە بریتیە لە گەشە و پێگەیاندنی هۆکارەکانی زاوزێ و سیفەتە دووەمیەکان و گۆڕانکاریە جەستەیی و دەروونیەکانی هەردوو ڕەگەز.
سەرچاوەکان
882 بینین