تەماشاکردنی ئافرەت و پیاو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-09-04:18:00 - کۆدی بابەت: 4322
تەماشاکردنی ئافرەت و پیاو
حوکمە شەرعییەکان

تەماشاکردنی پیاوی بلوغ بوو بۆ ئافرەت

  1. تەماشاکردنی پیاوە بۆ ئافرەتی بێگانە بەبێ پێویستی ئەو تەماشاکردنە دروست نییە، هەرچەند دەماریشی هەڵنەستێ، یان ئافرەتەکە پیر و ناشرین بێ، خوای گەورە فەرموویەتی (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ) ئەی پێغەمبەر ﷺ بە پیاوانی خاوەن باوەڕ بڵێ با چاوی خۆیان بندوقێنن و تەماشای ئافرەتی بێگانە نەکەن و دامێنی خۆیان بپارێزن و لە حەرام بەکاری نەهێنن حەرامە ئافرەت تەماشای پیاوی بێگانە بکا، هەروەها واجبە گشت ئەندامەکانی خۆی دابپۆشێ ئەگەر بزانێ پیاوی بێگانە تەماشای ئەکا، واتە ئەو زانایانەی فەرموویانە واجب نییە ئافرەت ڕوخساری خۆی دابپۆشێ بەڵکو سوننەتە مەبەستیان ئەوەیە بەو مەرجەی دڵنیا بێ کە پیاوی بێگانە تەماشای ناکا، چونکە خوای گەورە فەرموویەتی (وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ) ئەی پێغەمبەر ﷺ بە ئافرەتانی خاوەن باوەڕ بڵێ با چاوی خۆیان بنوقێنن و تەماشای پیاوی بێگانە نەکەن، دامێنی خۆیان بپارێن و لە حەرام بەکاری نەهێنن. هەر لە دوای ئەو ئایەتەش خوای گەورە فەرموویەتی (زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ...) پێیان بڵێ با جوانی خۆیان بۆ هیچ کەسێک ئاشکرا نەکەن جگە لە مێردی خۆیان و... تا کۆتایی مەحرەمەکانی خۆیان.ئەمەش شتێکی ئاشکرایە کە ڕوخسار جوانترین ئەندامی ئافرەتە، کەوابوو ئەبێ ئەو جوانییە لە بێگانە بشارێتەوە (عن أسماء -رضي الله عنها-: کنا نغطی وجوهنا من  الرجال) رواه الحاکم علی شرط الشیخین، (أسماء) ئەفەرمووێ ئێمە ڕوخساری خۆمان لە پیاوی بێگانە دائەپۆشی، واتە:لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ.
  2. تەماشاکردنی پیاوە بۆ ژنی خۆی یان بۆ (جاریة)ـی خۆی، دروستە تەماشای هەموو لەشیان بکا، جگە لە ئەندامی میزکردن نەبێ، واتە تەماشاکردنی ئەندامی میزکردن هی ئافرەتی خۆی مەکروهە و حەرام نییە.
  3. تەماشاکردنی پیاو بۆ ئەو ئافرەتانەی مەحرەمی خۆیەتی، وەکو دایک و خوشک و کیژ و پوور، هەروەها بۆ (جاریة)ـی خۆی کە لە کەسێکی تری مارە کردووە دروستە بنواڕێ بۆ هەموو ئەندامەکانیان جگە لە نێوان ئەژنۆ و ناوکیان نەبێ، بەڵام ئەگەر دەماری هەڵئەستا، حەرامە تەماشای دەست و ڕوخساریشیان بکا.
  4. تەماشای لەپە دەستەکانی بکا، چونکە جوانی لە ڕوخسار دەرەکەوێ و نەرم و نۆڵیش لە دەستەکانی دەرئەکەوێ (عن المغیرة -رضي الله عنه-: أنه خطب امرأة فقال النبی ﷺ: أنظر إلیها فإنه أحری أن یؤدم بینکما) رواه الترمذي، (مغێرة) ژنێکی داخواز کرد، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی تەماشای بکە، چونکە ئەو تەماشاکردنە ئەبێتە هۆی گونجاندن و بەردەوامبوونی خۆشەویستی لە نێوانتاندا ئینجا بزانە دروستە زیاتر لە جارێک و دوو جار تەماشای بکا بە نیازی مارەکردن، جا ئەگەر نەگونجا بەخۆی تەماشای بکا، با دایکی خۆی، یان خوشکی خۆی، یان مەحرەمێکی ئافرەتەکە بنێرێ تاکو لەجیاتی تەماشای بکا و پێی بڵێ چۆنە.
  5. تەماشاکردنی ئافرەتە بۆ دەرمانکردن، دروستە بۆ پیاو و ئافرەت تەماشای ئەو شوێنانەی یەکتری بکەن کە پێویستیان بە دەرمانکردن هەیە، بەو مەرجەی بۆ ئەو جۆرە دەرمانکردنە ئافرەت دەست نەکەوێ و لە کاتی دەرمانکردن مەحرەمێک، یان ئافرەتێکی تر لەوێ بێ، بەڵام تا موسوڵمانێک هەبێ، نابێ لەلای کافر خۆی دەرمان بکا. 
  6. تەماشاکردنە بۆ شاهیدی لەسەردان و بۆ کردنە شاهید، یان بۆ کڕین و فرۆشتن و ئاڵوگۆڕییەکانی تر دروستە تەماشای یەکتری بکەن، تەنها تەماشای ڕوخسار بکەن، چونکە ئادەمیزاد بە ڕوخسار ئەناسرێتەوە.
  7. تەماشاکردنی (جاریة)ـیە، واتە کۆیلە کاتی کڕینی دروستە تەماشای ئەو شوێنانەی بکا کە پێویستیان بە هەڵگێڕ و وەرگێڕ هەیە، جگە لە ئەژنۆ و ناوک.

تەماشاکردنی ڕوخسار لە کاتی فێرکردنی خوێندن، یان فێرکردنی کارکردن دروستە، بەو مەرجەی ئەو جۆرە فێرکردنە پێویست بێ و لە پەنای پەروەردە نەگونجێ و هیچ مەحرەمی خۆی نەبێ فێری بکا.

حەرامە ئافرەتی موسوڵمان ڕێگا بدا ئافرەتی کافر تەماشای بکا، هەروەها حەرامە ئافرەت و پیاوی بێگانە دەست لە هەر ئەندامێکی یەکتری بدەن و حەرامە دەست بخەنە دەستی یەکتر، هەروەها حەرامە دوو ئافرەت، یان دوو پیاو لەگەڵ یەکتری بخەون بە ڕووتی، یان بە جلەوە ئەگەر دەماریان لێک هەڵسێ، هەروەها حەرامە پیاو تەماشای عەورەتی پیاو بکا، ئافرەت تەماشای عەورەتی ئافرەت بکا. هەروەها کە منداڵەکان تەمەنیان بووە دە ساڵ، واجبە نێر و مێ لێک جیا بکرێنەوە لە خەوتن، جا باب و کیژ بن، یان دایک و کوڕ بن، یان خوشک و برا بن.


سەرچاوەکان



656 بینین