لە چی کاتێکدا منداڵ فەرمانی نوێژکردنی پێدەکرێت؟
لەأبو داودەوە لە السنن پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (مروا الصبي بالصلاة إذا بلغ سبع سنین وإذا بلغ عشر سنین فاضربوه علیها). واتە: فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بۆ نوێژکردن لە حەوت ساڵیدا، ئەگەر گەیشتە دە ساڵ لەسەر نەکردنی ئازاری بدەن.
پێشەوان (أبو سلیمان الخطابي) دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر پێداگیری سزا ئەگەر منداڵەکە پێشکەوتوو بوو (بلوغ) نوێژی نەدەکرد، هەندێ لە هاوەڵانی ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوایان لێبێت) ئەم فەرموودەیە دەکات بە بەڵگە لەسەر کوشتنی ئەگەر بە ئەنقەست نوێژی نەدەکرد دوای تەمەنی پێگەیشتنی (بلوغ)، هەروەها دەڵێت ئەگەر شایەنی لێدان بوو لە پێش پێگەیشتنی (بلوغ) ئەوا دوای پێگەیشتنی شایەنی سزایەکی گەورەترە جگە لە لێدان، وە لە دوای لێدان هیچ شتێک لە کوشتن گەورەتر نییە.
سەرچاوەکان
493 بینین