حەوت هۆکاری زەردبوونی زمان

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-11-01:55:00 - کۆدی بابەت: 4373
حەوت هۆکاری زەردبوونی زمان

ناوه‌ڕۆك

بۆچی زمان زەرد دەبێت؟

زەردبوونی زمان بە گشتی کێشەیەکی کاتی و بێ زیانە، لە زۆربەی کاتەکاندا زمانی زەرد نیشانەی یەکەمی تێکچوونێکی ناسراوە بەناوی (زمانی ڕەشی مودار)، زمان زەردی بە کەمی نیشانەیەکە بۆ (زەردوویی) نەخۆشییەکە کە نیشانەی بوونی کێشەیە لە جگەردا یاخود زراودا و هەروەها زەردی پێست و چاویشی لەگەڵدایه.

ئاگاداربوون لە خۆت و چاودێری کردنی خۆت بە گشتی هەموو شتێکە کە یارمەتی هەیە لە چارەسەر کردنی زەردبوونی زماندا مەگەر ئەوەی کە گۆڕانی ڕەنگە پەیوەندی بە نەخۆشییەکی ترەوە هەبێت.

زەردبوونی زمان

زمانی زەرد بە گشتی لە ئەنجامی کۆبوونەوەی بێ زیانی خانە مردووەکانی پێستە کە پێیان دەوترێن (پاپێلا) بەسەر ڕووی سەری پێستی زمانەوەن، لە زۆربەی کاتەکاندا زەردبوونی زمان کاتێک ڕوودەدات کە (پاپێلا) گەورە دەبێت و بەکتریای جۆراو جۆر لەناو دەمدا ڕەنگی جۆراو جۆر بەرهەم دەهێنن، هەروەها (پاپێلا)ـیەک کە لە ئاستی نۆرماڵ گەورەتر بێت دەتوانێت بە ئاسانی ئەو خانانەی کە جیابوونەتەوە زیندانیان بکات کە بەهۆی دووکەڵی جگەرە و خواردن و یان هەندێک شتی ترەوە ڕەنگ دەگرێت، هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە و یان وشکی دەم ئەگەری هەیە پەیوەست بێت بە زەردبوونی زمانەوە.

هۆكارەكان

١- زمانی ڕەش و مودار:

ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات، کە پاشماوە بچووکەکان لەسەر سەر و ئەملاولای زمان گەورەتر ببن، (بەکتریاکان، پیسبوون، ماددەی کیمایی) کۆبوونەتەوە و ڕەنگی زمان جگە لە ڕەش بووە بە زەرد یان ڕەنگی تر.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم هۆکارە لەگەڵ ئەوەی کە دەبێت بەلایەنی کەمەوە دووجار لە ڕۆژێکدا بەتایبەت دوای هەردوو ژەمەکە ددانت بشۆیت، و ڕۆژی چەند جار جوان ئاو لە دەمت ڕابدەیت، ئەگەر جگەرە دەکێشیت ئاگادار بیت کە تەرککردنی جگەرە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە بەم حاڵەتەوه.

٢- زمانی جوگرافیایی:

ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات، کە پەڵەی ساف و جۆراو جۆر لە لایەکی زمانەوە دەرکەون، پزیشکان هێشتا هۆکاری ئەم حاڵەتەیان نەزانیووە، بەڵام دەبینیت هەندێک کات لە چەند کەسێکی خێزانێکدا ڕوودەدات، ئەم پەڵانە سوور و هەندێک کاتیش زەردن، چارەسەری ئەم حاڵەتە بەدڵنییایەوە دەبێت لەژێر چاودێریدا ئەنجام بدرێت، چونکە پێویستە ئازارشکێنی بەهێز بەکاربهێنیت و یان دەوری دەمت بە یەک لۆشنی ئازار شکێن بشۆ، ئەگەری هەیە پزیشک پەمپ یان لۆشنی وەک (corticosteroids)ـت بۆ بنوسێت.

٣- دەرمانی وەک (Bismuth):

ئەم حەبە و هەموو حەبەکانی وەک ئەمە، دەتوانن ڕەنگی زمانی کەسەکە لە زەردەوە تاوەکوو ڕەش بگۆڕن، (pepto bismol) بەکاردێت بۆ برینی گەدە و بەکاریش دەهێنرین بۆ سکچوون بەهۆی گەشتەوە، لە کاتێکدا کە ئەم دەرمانانە بەکاردەهێنیت بەدڵنییایەوە ئەم کێشەیەت بە پزیشکەکەت بڵێ تا ئەگەر بکرێت دەرمانێکی ترت بۆ بنوسێت بۆ ئەم حاڵەتە.

٤- هەوکردنی میزەڵدان: 

یەکێک لە نیشانە سەرەتاییەکانی هەوکردنی میزەڵدان دەرکەوتنی یەک بەشی گەورەی زەرد ڕەنگ لە پشتی زمانەوەیە، ئەگەر ئەمە لە ناوچەکانی پێشەوەی زماندا دەرکەوت نیشانەی هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەیە، لەم کاتەدا بەدڵنییایەوە سەردانی پزیشکێکی هەناوی بکەن تا ئەگەر پێویستی کرد بتاننێرێتە لای پزیشکی تایبەتی میز و میزەڕۆ یاخود سییەکان.

٥- وشکی دەم یان هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە:

وشکی دەم نیشانەی کەمبوونەوەی لیکی ناو دەمە، لیک دەم پاکدەکاتەوە لە بەکتریا زیانبەخشەکان و ڕێگری دەکات لە ڕزانی ددانەکان.
کاریگەری دەرمان، نەخۆشییەکانی وەک داون، شەکرە و هەروەها تیشک و بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی هەموو ئەمانە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی زمان، هەناسەدان لە ڕێگەی زمانەوە لەکاتی خەودا وادەکات کە دەم وشک ببێتەوە

٦- پاک ڕانەگرتنی ددان:

ئەگەر ددانت بە بەردەوامی و جوانی نەشۆیت، خانەکانی پێستەکەی و بەکتریاکان لەسەر ڕووی زمانەکە کۆبونەتەوە و ڕێگە دەدەن کە ڕەنگە زەردەکەی ددان وا دەکات کە ڕەنگی زمانیش زەرد ببێت، خواردن و دووکەڵی جگەرە و هەندێک ماددەی تر بە بەردەوامی لەسەر زمان بمێنێتەوە ڕەنگی زمان زەرد دەکات.

ڕۆژی دوو جار دەبێت دانت بە فڵچەیەکی نەرم و هەویری دان بشۆیت، هیچ نەبێت یەک جار لە ڕۆژێکدا بەشێوەیەکی دروست پەتی ددان بەکاربهێنە، بۆ پاکڕاگرتن و سەلامەتی دانەکان هەر شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشکی تایبەتی دان بکە، شیرینی خواردن کەم بکەرەوە بەتایبەت ئەوانەی کە دەلکێن بە داندا، ئاگاداربە کە بەکارهێنانی هەندێک هەویری ددانیش دەکرێت کە ڕەنگی زمان بگۆڕێت.

٧- جگەرە کێشان:

لەگەڵ پزیشک دەربارەی چۆنیەتی تەرککردنی جگەرە گفتوگۆ بکە، شتێک بەکاربهێنە کە جێگرەوەی نیکۆتین بێت وەک، چەسپی پێست بەکاربهێنێت کە حەزی جگەرە کێشان کەم بکاتەوە، و ئەگەری هەیە پزیشک بۆ تەرککردنی جگەرە چارەسەر بە دەرمان و دانیشتن و گفتوگۆی تەلەفۆنی بەکاربهێنێت تاوەکوو بتوانیت جگەرە تەرک بکەیت.

زەردبوونی زمان و سەردانکردنی پزیشک

بابەتی زەردبوونی زمان بە گشتی پێویستی بە دەرمانێکی تایبەت نییە، ئەگەر گۆڕانی ڕەنگی زمان ناخۆشە بۆت و پێی دڵگرانیت، هەوڵبدە هەموو ڕۆژێک جارێک جوان زمانت پاککرەوە دەرمانی سپی کردنەوەی زمان و ئاو بەکاربهێنە و جوان زمانتی پێ پاککەرەوە و دوای ئەوە چەند جارێک ئاو بکەرە دەمتەوە، تەرککردنی جگەرەکێشان و فایبەری زیادەی ناو خواردنیش ئەگەری هەیە هۆکار بێت تا بەکتریای زیاتر لەسەر زمان کۆببێتەوە.

ئەگەر بە هەموو ئەو چارەسەرانەی کە وترا هێشتا ڕەنگی زمانت زەرد بوو یان پێست و سپێنەی چاویشت زەرد بوو ئەوا زوو خۆت بگەینە لای دکتۆر چونکە لەوانەیە نیشانەی زەردوویی بێت


سەرچاوەکان



1400 بینین