ئەژمارکردنە کارەباییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-12-04:28:00 - کۆدی بابەت: 4418
ئەژمارکردنە کارەباییەکان
فیزیا

ئەژمارکردنە کارەباییەکان چین؟

بەستنەوەی تووندی تەزوو و جیاوازی ئەرک و بەرگری بەیەکەوە

مامۆستایەکی ئەڵمانی کە ناوی جۆرج ئۆم بوو هەردەم لە پەیوەندی نێوان توندی تەزوو و جیاوازی ئەرک و بەرگری دەپرسیەوە. زانا ئۆم لەسەر بەرگری ماددەکان لێکۆڵینەوەی کرد. توندی تەزووی پەیدابوو لە جیاوازی ئەرکی جیاجیاوە لەسەر تەلێکی کانزاییدا.

یاسای ئۆم

زانا ئۆم بینی کە ئەنجامی دابەشکردنی ئەرک (v) بۆ توندی تەزووی کارەبا (I) هێندێکی نەگۆڕە وە ئەنجامی ئەو دابەشکردنەش بریتییە لە بەرگری تەلەکە (R) و یەکەی پێوانی جیاوازی ئەرک ڤۆلت (v)ـە و توندی تەزوو ئەمپێر (A)ـە وە بەرگری کارەبا ئۆمە(Ω)ـە ئەم پەیوەندیەی خوارەوە بریتییە لە یاسای ئۆم بە ناوی زانا ئۆمەوە:

V=IR

بە زیادبوونی بەرگری و بە نەگۆڕانی جیاوازی ئەرک توندی تەزوو کەم دەبێتەوە و توندی تەزوو زیاد دەکات بە کەم بوونەوەی بەرگری.

توانای کارەبا

تێکڕای کاتی گۆڕانی وزەی کارەبا بۆ جۆرە وزەیەکی تر پێی دەوترێ توانای کارەبا وە توانای کارەبا (P)ـی بۆ دادەنرێت و بە (w) وات دەپێورێت لەگەڵ ئەوەدا کە جیاوازی ئەرک (v) بە ڤۆلت و تەزوو (I) بە ئەمپێر دەپێورێت. توانای کارەبا بەم پەیوەندیەی خوارەوە دیاری دەکرێت.

توانا=جیاوازی ئەرک x توندی تەزوو

دەستگرتنەوە (گلدانەوە) لە بەکارهێنانی وزەی کارەبا

هەموو ئامێرێکی کارەبا بە وزەی کارەبا کاردەکات، بەڵام پانکە یارمەتی دەدات بۆ گلدانەوەی وزە ئەگەر لە جیاتی ئیرکۆندشنێک بەکار بهێنین، گۆڕینی ئەو ئامێرانەی کە تواناکەیان کەمە لە جیاتی ئەوەی کە تواناکەیان زۆرە ڕێگایەکی ترە بۆ گلدانەوەی وزە، هەروەها کوژاندنەوەی ئەو گڵۆپانەی کە پێویستیتان بە ڕووناکیەکەی نییە یارمەتیمان دەدات لە گلدانەوەی وزەدا.


سەرچاوەکان



737 بینین