شایەتیدانی ئافرەت لەرووی وەرگرتن و ڕەتکردنەوەی
١-شایەتی لە حدود و خوێن (قصاص) وەرناگیرێت.
لە قصاص دوو شاهیدی دادوەر وەردەگیرێت لە پیاوان.
زوهری دەڵێت: شاهیدەتی ژنان وەرناگرێت لە حدود و مارەکردن و تەڵاق.
٢-سەرجەمی زانایان لەسەر ئەوەن شایەتی ژنان وەردەگیرێت لەگەڵ پیاو لە قەرز و کاروباری مالی.
٣-زانایان بۆچوونیان جیاوازە دەربارەی وەرگرتنی شایەتیدان لە مارەکردن و تەڵاق، وەسیەت و وەکالەت، حەنەفیەکان دەڵێن: شایەتیان وەردەگرێت لە مارەکردن و تەڵاق (یەک پیاو و دوو ژن)، بەڵام سەرجەمی زانایان لەگەڵ ئەو بۆچوونە نین.
٤- سەرجەمی زانایان لەسەر ئەو بۆچوونەن کەوا شایەتیان وەردەگیرێت لەو بابەتانەی پەیوەندی بە ئافرەتانەوە هەیە وەک: شیرپێدان، منداڵ بوون، کەوتنە سوڕی مانگانە، پێگەشتن، پەردەی کچێنی، نەخۆشیەکانی پێستە (پەڵەکی)، بەڵام بۆچوونی زانایان جیاوازە لەسەر ژمارەی شاهیدەکان.
سەرچاوەکان
443 بینین