ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی فستەق
لە کۆنەوە هەیە و سەرچاوەکەی لە ئاسیاوەیە. لە ئێران و سوریا و لوبنان و تورکیا هەیە. فستەق درەختێکی دوو پایەیە کە بەرزیەکەی دەگاتە (٥)مەتر ئەو دارە بۆ خۆی دەڕوێت وە بە دەستش دەیچێنن لە ئێران و ئەفغانستان زۆرە گەڵای لە ڕاستی یەک نین وە دوو یان سێ پەللک بەیەکەوەن، نووک تیژ و باریکن زۆر لە گەڵای دارەبەن دەچێت ڕەنگی سەوزی کاڵە گوڵەکانی هێشووی و بێ پەلکن وە گووڵەکەی دەبێتە میوەیەک بە ئەندازەی زەیتوون دەبێت وەک گوێز و بادەم دوو توێکڵی هەیە ئەوەی سەرەوەی مەیل بە بنەوشەییە و توێكڵی ژێرەوەی سپی خاکییە و ڕەقە، دەنکەکەی ناوەوەشی توێکڵێکی تەنکی پێوەیە وەک بادەم بەڵام ئەو توێكڵەی لەگەڵدا بخورێت باش و سوودی هەیە بە پێچەوانەی بادەم، بۆ کەسانی لاواز و پیر و منداڵن زۆر باشە ڕۆژی (١٠-١٢) دانە بخورێت.
پێکهاتەکەی فستق
- چەوری ٦٢.٥٪، پڕۆتین ٢٤.٤٪، ئاو ٥.٩٪، نیشاستە ٣.٥٪، خۆڵەمێشە ١.٣٪، ڕشاڵی سیلیلۆز ١.٣٪.
- زۆر دەوڵەمەندە بە کانزاکان (فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم).
- ڤیتامینی A و B تێدایە.
سوودەکانی فستق
- چەوری ناتێر و فۆسفۆری زۆری تێدایە بۆیە بۆ گەشەی دەماغ و زیرەکی و زیادکردنی چڕی هۆش و بیر و لەبیرچوونەوە باشە.
- وزەی لەش زیاد دەکات.
- چالاکی سوڕی خوێن زیاد دەکات.
- توندوتۆڵ کردنی پوک و ددان.
- تێنوویەتی زیاد دەکات.
- توێکڵەکەی باشە بۆ دڵ هەڵچوون و ترشی گەدە و سورێنچک.
- شیر لە مەمکی ئافرەت زیاد دەکات، چەوری و کانزاشی زیاد دەکات.
- بۆ نەخۆشیەکانی ئافرەتان باشە و چالاکی سێکسی زیاد دەکات.
- کۆکە و نەخۆشی سییەکان.
- شەکرە و چەوری دادەبەزێنێ.
- فستەقی نەبرژاو بۆ کەم خوێنی نەبرژاو باشە.
- بۆ بەهێزی مێشک و ئارامی بیر و دڵ بەسوودە.
- بۆ جەرگ و گەدە و بۆ هێڵنج و ڕشانەوە بەسوودە.
- بۆ سکچوون باشە ئەگەر خوێناویش بێت.
- بۆ ئازاری ڕیخۆڵە بەسوودە وە بۆ قەڵەویش دەکات واتە بۆ لاواز بەسوودە.
- بۆ گورچیلەی بێ هێز و دوورە پەرێزی باشە.
- بۆ زەردووی باشە.
- بۆ خرووی ئەندامی زاوزێی ژنانە توێکڵی دارەکە بکوڵینی و بە ئاوەکەی چەوری بکات بەسوودە.
- گەڵا و توێکڵەکەی بکوڵینی ئاوەکەی بۆ خووروی کۆم و بۆ غەرغەرەی ناو دەم ناشە و بۆ زیپکە و حەساسیەت بەسوودە.
- توێکڵی سەوزەکەی میوەکەی مەزاج سارد و وشکە بۆ ڕەنگ کردن بەکاردێت.
- ئەو توێکڵە بجوویت بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت.
- جووینی ئەو توێکڵە بۆ زیپکە و برینی ناو دەم و بەهێزی پوک بەسوودە.
- هەر ئەو توێکڵە دەم بکرێت بۆ یەڵنج و ڕشانەوە باشە.
- ئەو دەم کراوە چارەسەری سکچوون و نزگەرە (بەرسرینچکە) دەکات.
- ڕۆنی فستەق بەهێزکەری دڵە.
- دژە ژەهراوی بوونە وە بۆ نەخۆشی لەگەڵ خواردن دەکرێت.
- پێستە ڕەقەکەی لەناو ئاودا بکولێت ئەو کەسەی مایەسیری هەیە و کۆمی دێتەدەر لەناو ئەو ئاوەدا دابنیشێت لەناو تەشتێکدا کەمێک گەرمایی تێدا مابێت لەناویدا بمێنێتەوە تا بەتەواوی سارد دەبێتەوە بەسوودە بۆی.
تێبینی: کەسانێک کە گەدەیان سستە با فستەق لەگەڵ قەیسی نەخۆن چونکە هەندێک هەرسی گرانە وە ڕۆنەکەشی هەر وایە.