موسوڵمانبوونی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-18-15:48:00 - کۆدی بابەت: 4606
موسوڵمانبوونی منداڵ
حوکمە شەرعییەکان

ئیسلامەتی منداڵ

ئەگەر منداڵ کافر ببێ، بڕیاری کوفری لەسەر نادرێ، هەروەها ئەگەر منداڵی کافرانیش موسوڵمان ببێ، بڕیاری ئیسلامەتی بۆ نادرێ، بەڵام ئیمامی (حنفي) ئەفەرمووێ: ئەگەر ئەیزانی ئیسلام چییە، ئەوە بڕیاری ئیسلامەتی بۆ ئەدرێ.

مەرجەكانی موسوڵمان بوونی منداڵ

بڕیار بۆ منداڵ ئەدرێ بە موسوڵمانبوون ئەگەر یەکێک لەو سێ هۆیانە هاتەجێ:

یەکەم: ئەگەر یەکێک لە دایک و باوکەکانی خۆی، یان داپیرە و باپیرەکانی موسوڵمان بێ، ئەویش بە موسوڵمان دائەندرێ، کەوابوو: ئەگەر تەنها دایکی، یان تەنها باوکی موسوڵمان بێ، منداڵەکەیش موسوڵمانە.

هەروەها ئەگەر دایکی و باوکی هەردووکیان کافر بن، بەڵام باپیرەیەکی، یان داپیرەیەکی موسوڵمان بێ، ئەویش هەر بە موسوڵمان دائەندرێ.

دووەم: یان موسوڵمانێک بە دیل بیگرێ لەو کاتەی لە دایک و باوکی خۆی جیابوبێتەوە، واتە: ئەو منداڵەش وەکو ئەو موسوڵمانە بە موسوڵمان دائەندرێ.

سێیەم: یان منداڵەکە فڕێ درابێ و هەڵبگیرێتەوە لە خانەی ئیسلامدا، واتە: ئەو منداڵەش هەر بە موسوڵمان دائەندرێ.


سەرچاوەکان



334 بینین