ئەو هۆکارانەی کاریگەرن لەسەر توانای جووتبوون
- جووتبوونی یەکسەر لە دوای خواردن، چونکە خوێن بەرەو تەواوکردنی کاری هەرس کردن لە ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان دەڕوات، کەمتر دەڕوات بەرەو مێشک و لایەنەکانی تر، جا بۆیە مرۆڤ لەو کاتەدا تووشی ماندووبوونێکی زۆرتر دەبێت بۆ تەواوکردنی کرداری جووتبوونەکەی، و زۆر جاریش هەر شکست دەخوات و پێشی تەواو ناکرێت. جا هەر بۆیە پێویستە لێرەدا ماوەیەک دوای نان خواردن بوەستین و تاکو خوێن بگەڕێتەوە بۆ ئەندامەکانی تری لەش تا ئەندامی نێرینەیی ئەوەندە هەڵسێت کە بتوانێت کردارەکە بە جوانی و تێر و تەواو ئەنجام بدات.
- ئاڵۆزی و تێکچوونی باری سووڕی خوێن بە هۆی پەیدابوون و پێکەوتنی ئازارێک لە حەوز یان گیرانی دەمارێکی سەرەکی ئەویش بە هۆی لێدانی خوێنی یان ڕەقبوونی لە ناو دەمارێکدا ئەمەش کاریگەری خۆی هەیە لەسەر چەندێتی خوێنی ڕۆیشتوو بۆ ئەندامی پیاوەکە و دواتر کاریگەری دەبێت لەسەر کرداری هەستان و ڕەپبوون و تەواوکردنی کرداری جووتبوونەکە.
- بەکارهێنانی هەندێک دەمان کە کاریگەریان هەیە لەسەر خاوکردنەوەی جەستە بە گشتی و ئەندامی نێریینەیی پیاوەکە بە تایبەتی هەندێک لەو دەرمانانە وەک دەرمانەکانی چارەسەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بە نموونە حەپی لازیکس و ئادیکرین و کاتابریس و ئاندرال و ئازیدرکس و ئاداکتون دەرمانەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان و هێواش کەرەوەکان زۆربەی ئەم دەرمانانەش یارمەتی دەرن بۆ خاوکردنەوە وەک تۆفرانیل فالینیل و ماریلال.
هەندێک دەرمانی دیکەش هەر لەو بارەوە هەن وەک لانوکسین و تاجامیت و تاگامیت و بینادریل و بروبانسین. - دابەزینی هۆرمۆنەکانی نێرینەیی لە سنووری سروشتی خۆی، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئارەزووی جووتبوونی پیاوان و خاوکردنەوەی ئەندامی نێرینەیی کە ئەویش دەبێتە هۆی نەتوانینی کرداری جووتبوونەکە یان تەواونەکردنی.
- تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، کە ئەویش سەردەکێشێت بۆ دروست بوونی چڵکێکی بەردەوام لە ڕەگەکان و بەتایبەت ئەو ڕەگەی هەڵدەستێت بە دەرخواردانی ئەندامی نێرینەیی و کاریگەریی هەیە لەسەر وەڵآم دانەوەی ورووژێنەرەکان، جا بەم هۆیەوە کز و لاواز و بێ هێز دەبێت و وەک پێویست ناتوانێت هەڵ بستێت و ڕەپ ببێت. هەندێک جاریش نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆکارێکی کاریگەر لەسەر دڵ و دەروونی کەسەکە و خەڵکیش وای بڵاو دەکەنەوە کە ئەم نەخۆشییە چارەسەری هەر نییە، جا هەر بۆیەشە تووشی جۆرێک لە حاڵەتی خەمۆکی و سەر ئێشە دەبێت، ئەو دوانەش هەر یەکەیان کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر لاواز کردنی توانای سێکسی و جووتبوون. هەروەها ئەم نەخۆشییە جاری وا دەبێت ببێتە هۆکاری لاوازی جەستەی نەخۆشەکە بە گشتی، جا ئەم لاوازییەی کاریگەری بنەڕەتی زۆرتری دەبێت لە خودی نەخۆشییەکە.
- قەڵەوی زۆر و لە ڕادە بەدەر ئەویش سەردەکێشێت بۆ لاوازکردنی ئەندامەکانی جەستە بە گشتی و دڵ و دەمارەکانی خوێن بە تایبەتی، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هێز و توانای لاشە و جەستە بە گشتی و توانای جووتبوون بە تایبەتی. زۆر دەرمانەکانی چارەسەری کێش و قەڵەویش کاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر توانای سێکسی و جووتبوون.
کاریگەری دەرمانە سێکسیەکان
- هۆرمۆنێکن کاریگەرییان هەیە لەسەر ڕژێنەکان (غودە) بە گشتی.
- دەرمانێکن ئارەزووی خواردن و تەپ و خاودەکەنەوە.
- یان دەرمانەکان دەبنە هۆی میزکردنی زۆرتر.
کە ئەمانەش یان بێ کەڵک و سوودن بۆ جەستە بە گشتی و یان کاریگەریەکی نەرێنییان هەیە لەسەر جەستە و توانا و لەش ساغی گشتی و توانای سێکسی و جووتبوون بە تایبەتی.
سەرچاوەکان
438 بینین