ئامۆژگاری بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-21-02:55:00 - کۆدی بابەت: 4701
ئامۆژگاری بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

چەند ئامۆژگارییەک بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی و جووتبوون

  1. نەریتە ڕۆتینییەکان لەگەڵ ژنەکەتدا ببڕە لە کاتی پێک گەیشتن و جووتبووندا ئەمەش بە گۆڕینی کات یان شوێن یان بارودۆخ یان بە گۆڕینی هەموویان.
  2. هەرچی باسکرا لەبارەی جووتبوونەوە دانی پێدامەنێ و بە ڕاستی مەزانە، چونکە ئەمە وتەیەکە و زێدەڕەویشی تێدا کراوە، جا لە مافی خۆی زیاتر پێ مەدە و ئەندازەی خۆی بۆ دانێ لە ژیانتدا.
  3. دەرگای گفتوگۆ و خۆشەویستی بکەوە لەگەڵ ژنەکەتدا پێش پێک گەیشتن و جووتبوونتان و کرداری جووتبوون بە زۆری ئەنجام نەدرێت.
  4. ژن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کاتی پێک گەیشتن و جووتبووندا نابێ هیچ کات پشت گوێ بخرێت، چونکە ئەو شارەزاترە لە پیاو و بە بنکەکانی کاریگەریبوون و ئارەزوو و تام و چێژ وەرگرتن لێیان، کەواتە با ژن یارمەتیت بدات.
  5. پێویستە خۆیان دڵنیا بکەنەوە لەوەی ئاخۆ ئەندامی زاوزێیان باشە و دەتوانێت کار و فەرمانی خۆی بە جێ بگەیەنێت یان نا.
  6. هەندێک جار لاوازی سێکسی نەخۆشییەکی بۆماوەییە لە بنەماڵەکەی و پێویستی بە پشکنین و چارەسەرکردن هەیە. 
  7. پێویستە خۆ ڕزگار بکەن لە کێشە و گرفتەکان و دڵەڕآوکێ و گرژی و توندبوونی ڕەگەکان، چونکە کێشەکان زۆرتر دەبنە هۆکاری تەواونەکردنی کرداری جووتبوون و تووشبوون بە لاوازی و بێ توانایی سێکسی.
  8. دوورکەوتنەوە و خۆپاراستن لە زینا  و داوێن پیسی و نەریتی خۆتێکردن بە ڕێگای (خوە نهێنییەکە)، تا لێرە و لە دوا ڕۆژیشدا ساغ و تەندروست بین.


سەرچاوەکان



517 بینین