ڕەچەتەی پزیشکی بە بەکارهێنانی سرکەی سێو

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-23-05:15:00 - کۆدی بابەت: 4777
ڕەچەتەی پزیشکی بە بەکارهێنانی سرکەی سێو
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

سركە

سركە بریتییە لە شلەیەكی ڕوونكراوە لە ترشی ئەسیتیك (Acetic acid)، كە دەكرێت بەدەستبهێنرێت لەڕێگەی ترشاندنی هەندێك میوەوە وەك: خورما، سێو، ترێ، هەروەها سركە چەندین بەكارهێنانی جیاوازی هەیە، وەك دروستكردنی خواردن، یان بەكارهێنانی ناوماڵ و هەندێك جار بۆ چارەسەری تەندروستی بەكاردێت، لێرەدا باسی چەند ڕەچەتەیەكی تەندروستی دەكەین كە بە سركە دەكرێت.

چەند ڕەچەتەیەكی تەندروستی

چارەسەركردنی گیرانی سنگ

گیرانی سنگ توشی زۆربەی ئەو كەسانە دەبێت كە جگەرەكێشن یان ڕێژەیەكی زۆر لە چەورییە تێرەكان دەخۆن، یان ئەوانەی كە پەستانی خوێنیان هەیە، كە دەكرێت نیشانەكانی كەمبكرێتەوە لەڕێگەی غەرغەرە كردن بە تێكەڵەیەكی سركەی سێو بە پەرداخێك ئاو، هەروەها لە ڕۆژێكدا دوو جار بخوریتەوە، بەڵام گەر خواردنی بێزاریكردیت دەتوانیت كەمیبكەیتەوە.

چارەسەركردنی پێی وەرزشوان

سركە بەكاردەهێنرێت لە چارەسەركردنی كەڕووەكانی كە توشی پێیەكان دەبێت و دەبێتە هۆی خوراندنی بنی پێ و دروستبوونی بۆنێكی ناخۆش، ئەمەش چارەسەردەكرێت لە ڕێگەی نوقومكردنی پێیەكان لە سركەی سێودا چەند جارێك لە ڕۆژێكدا بۆ چەند ڕۆژێك، كە سركەكە دەبێتە هۆی كوشتنی ئەو كەڕووانە و كەمكردنەوەی سووربوونەوە و خورانی پێستەكە، هەروەها دەتوانیت پارچەیەك لۆكە بكەیتە ناو سركەكەوە و پاشان بیهێنیت بە پێیەكاندا.

چارەسەركردنی هەوكردنی گوێیەكان

پارچە قوماشێك بكە ناو تێكەڵەیەكی كحوولی سپی و سركەی سێو، پاشان بكرێتە نا گوێچكەوە، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو كێشە و خورانانەی كە بەبۆنەی مەلەكردنەوە توشی گوێچكە دەبێت.

كەمكردنەوەی پلەی گەرمی لەش

لەڕێگەی تێكردنی چوار كەوچكی بچووك بۆ ناو هەر شۆربایەكی گەرم پاشان كەمێك سیری تێبكرێت و دواتر كەمێك بیبەری توون.

چارەسەركردنی گرژبوونی ماسولكەكان

لەكاتی هەستكردن بە گرژبوونی ماسولكەكان نیو كەوچكی گەورە سركەی سێو بخۆ، چونكە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی پۆتاسیۆم لە لەشدا و ئازارەكەی كەمدەكاتەوە.

چارەسەركردنی كێشەی پێست

سەرەتا جوان دەموچاوت بە ئاو بشۆ پاشان بە پارچەیەك لۆكە سركە بدە لە دەموچاوت بەتایبەت سەر ڕوومەتەكان، لووت و چەناگە، چونكە دەبێتە هۆی گرتنی كوونیلەكان و نەهێشتنی دەركەوتنی زیپكە.

بەكارهێنانەكانی تری سركە

پاكردنەوەی شووشەی پەنجەرەكان

نیو كووپ لە سركەی سپی تێكەڵدەكرێت لەگەڵ چارەكە كەوچكێك لە سابوونی دەست شۆردن، پاشان لەسەر شووشەكە دادەنرێت و بە پارچەیەك پەڕۆ جوان پاكدەكرێتەوە.

لێكردنەوەی پەڵە

كەوچكێكی گەورە لە شلەی پاككەرەوەی قاپ (قاپشۆر) و چەند دڵۆپێك لە سركەی سێو دەكرێتە سەر شوێنی پەڵەكە و پاشان پێی پاكدەكرێتەوە.

هێشتنەوەی بۆیەی سەر تینۆك

نینۆكەكان پاش بۆیەكردن بە سركە دەسڕدرێت، چونكە سركەكە هەڵدەستێت بە هەڵمژینی تەڕی نینۆكەكە و یارمەتی بۆیەكە دەدات زیاتر بمێنێتەوە.


سەرچاوەکان



296 بینین