ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی هەنجیر
بەشی بەکارهاتووی بەرەکەییەتی، میوەیەکی دێرینە و لە قورئانی پیرۆز ناوی هاتووە {وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (1) وَطُورِ سِينِينَ (2)}، بە هەردوو شێوەی تەڕ و وشکراوە هەبوو. سەرچاوەی لە ئاسیایە بە تایبەتی سوریە و لبنان و فەلەستین وڵاتی فارس. فینیقیەکان لە کاتی نیشتەجێی و لەکاتی سەفەردا بەکاریان هێناوە. لە دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست و وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست. لەسەر دیوارە نەقشکراوەکانیش وێنەی هەنجیر هەیە، و گوایە گەیشتۆتە وڵاتانی ئەگریک لە ئاسیاوە لە ڕێگەی شاری (کاریا) بۆیە ناوی بە لاتینی بۆتە (Ficus Carica). لە وڵاتی فارسەوە بە ڕێگەی ئیتاڵیاوە گەیشتۆتە ئەوروپا. پلینی لە کتێبەکەی باسی زیاتر لە ٢٩ جۆر لە هەنجیر دەکات و دەڵێ بەناوبانگترین جۆری بریتییە لە هەنجیری شاری کاریا و تارانت و هیرکۆلانیم.
هەنجیر خواردنی سەرەکی لای ئەگریکەکان و لە ئەسپارتەی پایتەخت لەسەر سفرەی خواردنەکانیان هەبووە، هەروەها وەزشەوانەکان بەکاریان دەهێنا گوایە هێز و چالاکی و خێرایی زیاد دەکات، هەر بۆیە حکومەت قەدەغەی کرد هەنجیر بنێرنە دەرەوە. لە شاری پۆمپی ئەگریکی دیویانە وێنەی هەنجیر لە دیوارە نەخش کراوەکان هەبووە. هەروەها پلینی دەڵێ هەنجیر لە باخچەی ماڵەکانیش هەبووە و داویانە بە خزمەتکار و بەندەکان تاوەکو بەهێزبن بۆ ئەنجامدانی کاری ماڵ و کێڵگە کشتوکاڵیەکان، زۆر جاریش لە بۆنەی ئاینییەکانەوە هەنجیر پێشکەش کراوە بە خوا وەک قوربانی.
هەروەها لە ئەفسانەکانی ڕۆمانیدا هاتووە کەوا هەردوو دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی (ڕۆمیلیۆس و ڕایمۆس) لە ژێر سێبەری دار هەنجیرەوە شیری ئەو گورگەیان خواردووە کە بەخێوی دەکردن. نووسەر (ئۆڤید) لە کتێبەکەیدا دەلێت کەوا هەنجیر پیرۆز بووە لای ڕۆمەکان بۆیە وەک دیاری کاتی بۆنەکانی ئاینی پێشکەش کراوە.