ناوهڕۆك
پەیوەندی نێوان توانای سێکسی و جووتبوون و منداڵبوون
جیاوازی هەیە لە نێوان هێز و توانای ڕەگەزی و جووتبوون و توانای منداڵبوون، توانای سێکسی پەیوەندی هەیە بە چەند هۆکارێکەوە، کە هەندێکیان هی ئەندامی زاوزێیە و هەندێکیشیان دەروونین و هەندێکیشیان ژینگەیی و کۆمەڵایەتین، بەڵآم توانای منداڵبوون دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی تر دوای ویستی خوای گەورە.
هۆکارەکانی منداڵبوون
- ساغی و دروستی زیندەوەری تۆوی پیاوە، کە ڕێژەیەکی دیاری کراو هەیە لە پیتاندن لە ناو هێلکەی ژنەکەدا و دوا جاریش منداڵبوون.
- ساغی و دروستی منداڵدان و هێلکەدان، لەلایەن ژنەکە و هیچ جۆرە پەیوەندییەکیش نییە لە نێوان هێز و توانای سێکسی و توانای منداڵبووندا. نموونە هەیە کەسانێک هەن زۆر بە توانان لە بواری سێکسی و کەچی منداڵیشیان نابێت.
سەرچاوەکان
603 بینین