ئاپۆڕە - crowd
بە سەرنجدان بە جیاوازییەک کە زانایانی زانستە کۆمەڵاییەتییەکان لە سەر پێناسەکردنی ئەم زاراوە هەیانە بە پێناسەیەک کە لەلایان هەمووانەوە پەسەند بکرێ زۆر ئاستەمە. بە وردبوونەوە لەسەر ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە سەر هاودەنگی هەیە و بە لابردنی ئەم تایبەتمەندییانە کە بۆچوونی جۆراوجۆریان لەسەر دەتوانین ئاوەها پێناسەیەک پێشکەش بکەین. ئاپۆڕە بریتییە لە جەماوەرێک کە لە شوێنێکدا کۆمایان بەستووە و پەیوەندییەکی زۆر پتەو و ڕاستەوخۆ و کاتییان پێکەوە هەیە، ئەو گروپانەی کە لە باری جەستەییەوە لە نزیک یەکەوە نین و هەروەها جەماوەرێکی ترسا و کە هیچ جۆرە لێکچوونێك بێجگە لە ترسەکەیان بۆ پەیوەندی نێوانیان بەدی ناکرێت، دەتوانین لە ناو بازنەی ئەم پێناسەیە بخەینە دەرەوە. ئاپۆڕاکان ڕەنگە بەهۆی هۆکارێکەوە یاخود بەبێ هیچ هۆکارێک بێنەدی، هەروەها ڕەنگە دۆزێکی سەرەکییان بێ یان نەیانبێ یاخۆ ڕەنگە لە بەشداراندا ڕەفتار و پێگەیەکی تایبەتی کۆمەڵایەتی بێ یان نەبێ، پۆلێنکردنی لاوەکی زۆر باو کە بە گوێرەی بوون یان نەبوونی دۆز و ئامانجی سەرەکی بریتییە لە (ئاپۆڕەی ئەکتیڤ) لە تێیدا سەرنج بەرەو لای هەندێ ئامانجی هاوبەش ڕادەکێشرێ هەروەها (ئاپۆڕەی نمایشی) کە هیچ خاڵێکی هاوبەشیان نییە و بەشداران تەنیا هەندێ ڕەفتاریان هەیە و پیشانیان دەدەن. هەندێ گروپ وەکو گوێگران یاخود جەماوەری ناو شەقامەکان دەتوانن ببەنە ئاپۆڕە. جەماوەرێک کە خەریکی جەنگە یان ترساوە، هەندێ لە تایبەتمەندییەکانی ئاپۆڕەی هەیە.
بۆچوون و پێناسەی هەندێ لە کۆمەڵناسان سەبارەت بە ئاپۆڕە بریتییە لە ئەیووت دەڵێ: (کۆنتڕۆڵە ئاسایی و ئەقڵانییەکانی کەسایەتییەک کە ئازاد کراون یاخود بێ جووڵە ماون، ئاپۆڕە بەرەو هەڵسوکەوتی ئاژاوە ڕادەکێشن)، بلۆمێریش لە سەر گرنگی جیاوازی نێوان ئاپۆڕەی ئاکتیڤ کە لە ناوەندی سەرنجدایە و ئاپۆڕەی نمایشی کە کەمتر سەنجی پێدەدرێ جەخت دەکاتەوە. ڕابێرت پارک لە نێوان هەموو تایبەتمەندییەکاندا لەسەر پێویست بوونی پەیوەندی پێداگری دەکا، بە بڕوای پارک (ئاپۆڕە ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی سەرەتایی و کرچ و کاڵە. ئاپۆڕە خاوەنی هیچ نەریتێک نییە و بەم بۆنەوە هیچ سیمبولێک و ڕێ و ڕەسمێکی تایبەتی نییە. ئەم ڕێکخراوە هیچ ئەرکێکی ناخاتە ئەستۆی کەس و نابێتە هۆی ئەمەکداری هیچ کەس) هەروەها دیسان پاڕک ڕای وایە کە (کۆمەڵەیەک دەبێتە ئاپۆڕە کە پەیوەندی نزیک لە نێوان ئەندامەکانیدا هەبێت).