ئابووری بازاڕە پێشکەوتووەکان - advanced market economics

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-24-23:38:00 - کۆدی بابەت: 4820
ئابووری بازاڕە پێشکەوتووەکان - advanced market economics
ئابووری

ئابووری بازارە پێشکەوتووەکان (advanced market economics)

ئەم زاراوەیە باس لە نیزامێک یان سیستەمێک دەکات کە لە پانتایی جیهاندا هان دەدا تا هەلی کاری یەکسان بۆ ژنان و پیاوانی کۆمەڵگا دابین بکات، هەرچەن دابین کردنی هەلومەرجی یەکسان بۆ کاری ژن و پیاو تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشدا ڕێگایەکی دوور و درێژی لە پێشە، بەڵام وا دیارە کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا و ئەمریکای باکووردا بۆ گەیشتن بەم مەبەستە کۆششی زۆر کراوە.

ئابووری پاش پیشەسازی - Postindustrial economy

پیشەسازی پڕۆسەیەکە کە بەردەوام لە گەشەدایە، پاش بە پیشەسازی بوون لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور، کرێکاران بەرەبەرە یەكێتی گەلی کرێکارییان دامەزراند تا بەو بۆنەوە لەگەڵ کارخانەدار و سەرمایەدارەکان گفتوگۆ و وتوێژ بکەن و بگەن بە داخوازییەکانیان، لە درێژایی سەدەی بیستەمدا لە زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەکاندا یاسای بەرگری لە کارکردنی منداڵانی کەم تەمەنیان دانە و مووچەی کرێکاریان زۆرتر کرد و چانسی ژیانێکی لەبارتریان بۆ کرێکاران و بنەماڵەکانیان ‌هێنایە دی (وەکو خوێندنی باڵا و مافی کۆمەڵایەتی). لەم پڕۆسەی گۆڕانکارییەدا زات و سروشتی بەرهەمهێنانیش گۆڕانی بەسەردا هات، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا ئابووری زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەکان تووشی گۆڕان هات و ئەم وڵاتانە ڕۆیشتنە نێو قۆناغێکی نوێوە کە ناوی (ئابووری پاش پیشەسازی)ـیان لەسەری دانا. ئابووری پاش پیشەسازی بریتییە لەو سیستەمە بەرهەمهێنەرانە کە بنەمای كاریان لەسەر کارگەلی خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجی ئاست بەرز دانراوە. هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی مەکینە ئۆتۆماتیکەکان کە دەوری مرۆڤیان لە کاری پیشەسازیدا کەمتر دەکردەوە، سیستەمی بیرۆکراسی و کاری گەشەی سەند، لە سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ژمارەی بەڕێوەبەران زۆر کەم بوو، بەڵام هەر زوو بەپەلە زیاتر لە سێیەکی هێزی کاری ئەم وڵاتانە پێکدێنن. هەروەها زۆر کاری تر وەک خزمەتگوزاری وەکو ڕاگەیاندن، پەروەردە، پڕوپاگەندە، بانکەکان و فرشتنی کاڵا، بەشی زۆر لە هێزی کاریان گرتۆتە خۆ، کەواتە لە خولی پاش پیشەسازییدا زۆربەی پیشەسازیییەکان جێگا بۆ کارگەلی خزمەتگوزاری چۆڵ دەکەن.


سەرچاوەکان



760 بینین