شیکاری زاراوەی ترشەباران لە ڕوانگەی کۆمەڵناسی
ترشەباران بارانێکە کە بە هۆی پیسی هەواوە ئەسیدی بووە واتە ترش بووە و دەبێتە هۆی وێرانکردنی ڕووەک و ئاژەڵان، ئەم دیاردەیە بە بۆنەی تەم و دووکەڵی سووتەمەنی کارگەکانەوە بە تایبەت لە وڵاتانی پیشەسازیدا، هاتۆتە دی.
یەکێک لە دەرئەنجامە پێش بینی نەکراوەکانی شۆڕشی پیشەسازی، پیس کردنی هەوایە، سەد ساڵی لەمەو پێش ئەو تەم و دووکەڵە خەستەی لە دوو کەڵکێشی کارگەکان دەهاتە دەرەوە، ئاگادارییەک بوو بۆ وڵاتە پیشەسازییەکان، پاشان شەری جیهانی دووەم پیسی هەوای شارە پیشەسازییەکان ببووە کێشەیەکی گرنگ بۆ ئەم شارانە لە دەیەی یەکەمی پاش جەنگی جیهانی دووەم. لەندەن لە پیسترین شارەکانی دوونیادا بوو، لە ساڵی ١٩٥١ تەمێکی ڕەش و خەست ئاسمانی لەندەنی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ داگرت و بوو بە هۆی کوژرانی نزیک بە ٤ هەزار کەس، ئەم دووکەڵانە لەگەڵ هەورەکان تێکەڵدەبن و دەبنە هۆی دابارینی بارانی ئەسیدی واتە ترشە باران، کێشەی ترشە باران کێشەی وڵاتێکی تایبەت نییە، بەڵکو کێشەیەکی جیهانییە چونکە ئەو وڵآتانەی ئەم بارانەی تێدا دەبارێن، ڕەنگە هەزاران میل دوورتر لە شوێنی چێ بوونی ئەم دووکەڵانە بن.