واتای زاراوەی ئاشتی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-27-12:15:00 - کۆدی بابەت: 4881
واتای زاراوەی ئاشتی

ناوه‌ڕۆك

ئاشتی

ئاشتی بریتییە لەو هەل و مەرجەی کە توندوتیژی تێدا نەبێ، پێناسەکردن و دیاریکردنی تخووب و واتای ئاشتی، وەکو پێناسە و دیاری کردنی سنووری جەنگ هەر لە سەردەمی کەوناراوە تا ئێستا پرس و تەگەرەی زۆری تێکەوتووە، جەنگ ناسێک وەکو گاستۆن بۆتۆل هانیان داوە پێناسەیەک لە شەڕ دابین بکەن کە بنەماکانی لەسەر هەندێ پێوەری حاشا هەڵنەگر دامەزرابێ، واتە پێوەری ئاماری. ئاشتی زاراوەیەکە زیاتر لە پەیوەندییە نێودەڵەتییەکاندا سوودی لێ وەردەگرێ، ئاشتی ڕەنگە باس لە کۆتایی هاتنی شەڕ و جەنگ، وەکو ئاشتی ڤێرسای یا لە واتایەکی بەربڵاوتر  نەبوونی شەڕ،  دۆستی و برایەتی یا ئەو ڕێکخراوانەی کە توانیویانە پەیوەندی نێوان دوو یان چەند وڵات بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە رێک و پێک بکەن، سەنت ئاگوستین لە نێوان پێناسەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمدا جیاوازی داناوە و گووتویە کە ئاشتی ڕاستەقینە تەنیا نەبوونی دژایەتییە ئەکتیڤەکان نییە، بەڵکو  بوونی (هێمنایەتییە لە نێو سیستەمدا). لەم ساڵانەی دواییدا بە داهاتنی ئەم زاراوانەی خوارەوە دان بەم جیاوازییەدا نراوە، (پێکڕاژیانی بێ کێشە) کە زۆرجار باس لە دژایەتییەکی پەنامەکیش دەکات، هەروەها (هاوکاری بێ کێشە) کە ئاماژە دەکات بۆ بە هاریکاری بۆ گەیشتن بە دۆزی هاوبەش و چارەسەرکردنی شەڕ و کێشەکان بە شێوەیەکی دادوەرانە، ئەم جیاوازیە لە زاراوەی (جەنگی سارد)ـیشدا کە ئامادە دەکات بە نەبوونت ناتەباییەکی بەردەوام لە نێوان ئەو حکومەتانەت کە ئەوەندە لەگەڵ یەک دوژمنایەتی و بەدگوومانیان نییە کە ببێتە هۆی شەڕێکی ئەکتیڤی بەردەوام، یەکێک لەو پرسانەی کە کۆمەڵناسان هێناویانەتە ئاراوە ئەوەیە کە چۆن دەکرێ مەترسی شەڕ کەم بکرێتەوە، لێرەدا بە چەند ڕێگە

چەند چارەیەک بۆ کەم کردنەوەی شەڕ

بەرەنگاری

لۆجیکی کێبەڕکێی تەقەمەنی، بۆیە هۆی تێکدانی ئاسایش و هاوسەنگی ڕەشکووژی زلهێزەکان. بنەمای متمانەی هاوبەشی تێکدان بەم واتایە کە هەر لایەنێک کە دەستپێکەری هێرشی ناوکی دژ بە لایەنی تر بێ، توانی خۆڕاگرتن لە بەرامبەر هێرشی هەمە لایەنەی لایەنی تری هەیە، ستراتیژی بەرەنگاری توانی بۆ ماوەی ٦٠ ساڵ ئاشتی بپارێزێ. بەڵآم ئەم ستراتیژییە سێ کێشەی هەیە، یەکەم بۆتە هۆی کێبەڕکێیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی، دووەم ئەمڕۆ کە مووشەکەکان دەتوانن کڵاوەی ناوکی زۆر خێراتر لەو سەردەمەی کە ئەم ستراتیژییە داڕێژرا بگەیننە دوورترین شوێنەکانی دونیا. کۆنترۆڵی ئەم مووشەکانە دراوەتە کۆمپیتەرەکانی تایبەت بەم کارە و بە بۆنەی هەلی زۆر کەم بۆ دژ کردەوە، مەترسی شەڕ زۆرتر بۆتەوە، سێیەم بەرەنگاری ناتوانێ ببێتە هۆی بەرگری لە پەرەسەندنی چەکە ناوکییەکان ئەم چەکانەش بۆ خۆیان مەترسییەکی زۆرن بۆ ئاشتی نێو نەتەوەیی.

تەکنۆلۆجی پێشڕەوی بەرگری

گەر تەکنۆلۆجی بویە هۆی بەدیهێنانی چەک، ڕەنگە خۆشی بتوانێ بەرگری لە شەڕ بکات. ئەمە بۆچوونێک بوو کە لە پەنای بەرەنگاری ستراتیژییەوە سەری هەڵداوە، ئەم بۆچوونە لە ساڵی ١٩٨١ لە لایەن دەوڵەتی ڕەیگانەوە پێشنیار کرا، بەرگری ستراتیژیک گەڵاڵەیەکی ئاڵۆزە بۆ سەتەلایتەکان و پەیوەندیان لەگەل دام و دەزگا زەمیینییەکان، تا  بە هۆی ئەوانە بکرێ چەترێک بۆ بەرگری لە هێرشی مووشەکی دوژمنان دابین بکرێ، ئەم سیستەمە دەتوانێ مووشەکەکانی دوژمن لە هەمان کاتی هاویشتندا بدۆزێتەوە و بەر لە تەقینەوەیان لە ناویان ببات.

ڕامیاری و چەک کردن (چەک داماڵین)

هەندێ لە بیرمەندان ڕایان وایە کە باشترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە ئاشتی، هەمان ڕامیاری و وتووێژە نەک تەکنۆلۆجی. ڕامیاری زیاتر لە بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی دەتوانێ ئاسایشی وڵاتان دابین بکات، بەڵآم ئەم شێوازەش کێشە و تەگەرەی زۆری هەیە، هیچ وڵآتێک پێی خۆش نییە بە کەم کردنەوەی گووژمەی کڕینی چەک و تەقەمەنی، خۆی ئەوەندە لاواز بکات کە نەتوانێ لە بەرامبەر هێرشی دوژمنانییەوە بەرگری بکات. بەم بۆنەیەوە سەرکەوتنی ئەم شێوازە لەوەدایە کە هەموو وڵآتەکان بە یەکسانی لەم پرۆسەدا بەرپرس بن. هەرچەن وڵاتانی ئەمریکا و ڕووسیا توانیان بە وتووێژ بگەن بە یەکدەنگییەک بۆ کەمتر کردنەوەی تەقەمەنییە ناوکییەکان، بەڵام هەندێ لە وڵاتانی جیهانی سێیەم کە دەیانەوێ بە تەقەمەنی ناوکی خۆیان چەکدار بکەن، بوونەتە مەترسییەکی زۆر گەورە بۆ لەناوبردنی ئاشتی نێونەتەوەیی.

چارەسەرکردنی دژاییەتیە بنەڕەتییەکان

بە سەرنجدان بە هەڕەشەی کوشتاری بە کۆمەڵ، چارەسەرکردنی ناکۆکییە بنەڕەتییەکان دەتوانێ مەترسی شەڕی ناوکی زیاتر کەم بکاتەوە، تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد، جیاوازی و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا ئێستاش بەردەوامە، بێجگە لەمەش ئەو سەربازیگەرییەی کە لە ئەمریکایی لاتین و ئاسیا و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ نەتەوەخوازی، ناکۆکییە نەتەوەییەکان و نایەکسانییە چیناییەتییەکانی نێو ئەم وڵاتانە، لێرەدا ئەم پرسە دێتە ئاراوە کە گەر هۆی گەیشتن بە ئاشتی لە چارەسەرکردنی شەڕ و ناکۆکییە نێو نەتەوەییەکاندایە، بۆچی نەتەوەکانی جیهان، سێ هەزار بەرامبەری ئەو پارەی کە دیتنەوەی هۆی ناکۆییەکان خەرجی دەکەن، بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی خەرجی دەکەن.


سەرچاوەکان



3935 بینین