خۆراک بۆ برین و هەوکردنی دەم و لێو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-27-01:10:00 - کۆدی بابەت: 4889
خۆراک بۆ برین و هەوکردنی دەم و لێو
تەندروستی دەم و ددان

بۆ برین و هەوکردنی دەم و لێو - (Mouth infection)

ئەمانە بەسوودن: (کەنگر - سپێناغ - عەمبە - بەیبوون - ئاوی گێزەر - بەهێ - پیاز - توور - جۆ - گەنمەشامی - فستەق - خورما - کەرەوز - ڕێحانە - ئۆکالیبتۆس - سیر - نیسک - کاهوو - تەماتە - جوینی تەرخون - بەڕوو - گوێزی هیندی - مۆز - گیا پێ چۆلەکە - خاکشیر - نۆک - ئاوی لیمۆ - دارچین - جوینی پونگ - زەیتون - چا کێویلە - ئاس - زەنجەفیل - لۆبیا - مێکوک - بادەم - هەنار - گەنم و زەیتەکەی).

دەسکێک کەرەوز لە لیترێک ئاودا بکوڵێت و زوو زوو غەرغەرەی پێ دەکرێت، پەلکی هێرۆ (٣٠) گرام لە لیترێک ئاودا بکوڵێت و زوو زوو غەرغەرەی پێ دەکرێت، ڕەگی مێکوک (٢٠٠) گرام لە لیترێک ئاودا بکوڵێت و زوو زوو غەرغەرەی پێبکرێت، جاترە (٢٠) گرام لە لیترێک ئاودا بکوڵێت و زوو زوو ‌غەرغەرەی پێ دەکرێت و دەخورێتەوە ڕۆژی سێ کوپ، جوینی بەیبوون و مازوو.


سەرچاوەکان



588 بینین