ڕێگایەک بۆ سپیکردنەوەی ددان

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-27-22:24:00 - کۆدی بابەت: 4919
ڕێگایەک بۆ سپیکردنەوەی ددان
پاراستن و گرنگیدان بە دەم و ددان

سپیكردنەوەی ددان

هەموو كەس حەزدەكات كە ددانەكانی سپی بن و پێكەنینێكی جوان و سەرنجڕاكێشیان هەبێت، هەروەها هەندێك كەس هەیە كە شەرم دەكەن بەبۆنەی زەردبوونی ددانیان، زەردبوونی ددان بەبۆنەی خواردنەوەی بەردەوامی چا و قاوەوە دروستدەبێت، هەروەها بەبۆنەی نەشۆردنی ددان پاش خواردنی نان و شیرینییەكان، بەهەمانشێوەی جگەرەخواردن دەبێتە هۆی زەردبوونی ددان.

ڕێگاكانی سپیكردنەوەی ددان

زۆربەی كەسەكان بەشوێن ڕێگایەكدا دەگەڕێن بۆ سپیكردنەوەی ددانەكانیان بە شێوەیەكی خێرا و ئاسان، هەروەها هەندێك ڕێگا هەیە كە دەبێتە هۆی زبربوونی ددانیان و لاوازكردنی، بۆیە چەندین ڕێگای ئاسان هەیە بۆ سپیكردنەوەی دداك كە بریتین لە:

زەیتی زەیتوون: تەڕكردنی فڵچەی ددان بە زەیتی زەیتوون و پاشان شۆردنی ددانەكە پێی و دواتر شۆردنی بە ئاو، زەیتی زەیتوون هێز بە ددان دەبەخشێت و ڕەنگەكە سپی دەكات و پووك دەپارێزێت.

گەڵای داری بی: تێكەڵكردنی گەڵای دار بی هاڕدراو و توێكڵی پرتەقاڵ، پاشان شۆردنی ددانەكان پێی ڕۆژی جارێك.

سركەی سێو: سركەی سێو ئەو پەڵانەی كە بە ددانەوەیە لێیدەكاتەوە و لە پەڵەی قاوە و جگەرەكێشان دەیپارێزێت، سركەی سێو لەگەڵ كاربۆناتی سۆدیۆم (Sodium carbonate) تێكەڵدەكرێت و دانی پێدەشۆردرێت پاشان ددانەكان بە هەویری ددان پاكدەكرێتەوە.

شیلك: شیلك ڤیتامین C تێدایە و ددان لە زەردبوون دەپارێزێت، كە بەكاردێت لەگەڵ تێكەڵكردنی شیلك لەگەڵ كاربۆناتی سۆدیۆم (Sodium carbonate) پاشان ئەم تێكەڵەیە دەكرێتە سەر فڵچەی ددان و ددانەكانی پێدەشۆردرێت، پاشان ددانەكان بە هەویری ددان پاككدەكرێتەوە.

كاربۆناتی سۆددیۆم (Sodium carbonate): یارمەتی پاراستنی ترشەكانی دەم دەدات، بەكاردەهێنرێت بە دانانی كاربۆناتی سۆدیۆم و لەسەر فڵچەی ددان و پاشان شۆردنی ددانەكان، پێی ددانەكانت دواتر بە هەویری ددان پاكدەكەیتەوە.

پرتەقاڵ: پێداهێنانی توێكڵی پرتەقاڵ بە ددانەكاندا یارمەتی سپیكردنەوەی ددان دەدات چونكە ڤیتامین C تێدایە.

توێكڵی مۆز: بەكارهێنانی توێكڵی مۆز و هێنانی بە دداندا یارمەتی سپیكردنەوەی دەدات.

هەنگوینی سپی: تێكەڵكردنی هەنگوینی سپی بە هەویری ددان یارمەتی سپیكردنەوەی ددان دەدات.

نەعنا: وردكردنی گەڵای نەعنا و پاشان تێكەڵكردنی زەیت و دواتر ددانەكانی پێ بشۆ.

زەیتی گوێزی هیندی: زەیتی گوێزی هیندی یارمەتی كوشتنی بەكتریاكانی ددان دەدات و سپییان دەكاتەوە، دەتوانیت دەمت بە زەیتی گوێزی هیندی ڕۆژی یەك جار بشۆریت و پاشان بە ئاو پاكی بكەیتەوە.

پێرۆكساید (Peroxides): پەڵە زەردەكانی ددان لێدەكاتەوە و ئەو بەرهەمەیە كە هەویری ددانی لێدروسدەكرێت، هەروەها بەكتریا زیانبەخشەكانی ناو دەم دەكوژێت و پاكیدەكاتەوە، بۆ بەكارهێنانی پێرۆكساید لەگەڵ كاربۆناتی سۆدیۆم (Sodium carbonate) تێكەڵ دەكرێت و پاشان دەكرێتە سەر فڵچەیەك و ددانەكانی پێ پاكدەكرێتەوە.

بەرهەمەكانی سپیكردنەوەی ددان: ئەو دەرمان و بەرهەمانەن كە لە دەرمانخانەكاندا دەفرۆشرێن و ددانەكان سپی دەكەنەوە.

سپیكردنەوە بە تیشك: ئەم شێوازی سپیكردنەوە لەلای پزیشكەكان دەكرێت كە كاتێكی زۆر ناخایەنێت و ئەنجامەكەی خێرایە.

لیمۆ: لیمۆ بەكاردێت لە سپیكردنەوەی ددانەكان بە تێكەڵكردنی ئاوی لیمۆ لەگەڵ كاربۆناتی سۆدیۆم (Sodium carbonate) پاشان دەكرێتە سەر فڵچە و ددانەكانی پێ پاكدەكرێتەوە و دواتر ددانت بە ئاوی گەرم بشۆ.


سەرچاوەکان



1133 بینین