واتای شیکاری زاراوەی هاندەری شاراوە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-27-23:04:00 - کۆدی بابەت: 4926
واتای شیکاری زاراوەی هاندەری شاراوە
زاراوە هەمەڕەنگەکان

 شیکاری زاراوەی هاندەری شاراوە

هاندەری شاراوە بە هاندەرێک دەوترێ کە تاک هەیە بەڵام هیچ ئاگادارییەکی لە کار و کاریگەرییەکانی نییە، بە سەرنجدان بەوەی کە تاک پێی خۆشە بەها و نۆرمە تاکە کەسییەکانی لە زۆربەی هەل و مەرجەکاندا بەشداری بکات. بۆی هەیە لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا ئەو بەشە لە نۆرم و ڕێساکانی کە ئەو هەڵس و کەوتەی پاکانە دەکەن، بێنێتە ناوەوە و ئەوانەی بەربەستی ئەو کردەوەن، لە بەرچاو نەگرێ، بەم بۆنەوە کاتێ هانەدەرەکانی تاک لە تاقمێ لە بەهاکانی هاتبێتە دی کە بەهاکانی تر دانی پێدا نەنێن دەتوانین بڵین کە ئەو تاکە خاوەنی هاندەری شاراوەیە.


سەرچاوەکان



249 بینین