بینینی مانگ لە خەوندا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-28-21:48:00 - کۆدی بابەت: 4968
بینینی مانگ لە خەوندا
لێکدانەوەی خەونەکان

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای مانگ لە خەودا کردووە .

مانگ له‌ خه‌ودا

لێكدانه‌وه‌ی مانگ له‌خه‌ودا پادشایه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ ببێت به‌ نیوه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پاشاكه‌ی یان وه‌زیره‌كه‌ی ده‌مرێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ له‌گه‌ڵ مانگدا قسه‌ بكات به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت  به‌ فه‌ڕمانڕه‌وای شوێنێك ، ئه‌گه‌ر ببینێ دوو مانگ  له‌گه‌ڵ یه‌كتردا شه‌ڕ بكه‌ن به‌ڵگی ئه‌وه‌یه‌ له‌نێوان دوو پاشادا شه‌ڕ و ناكۆكی به‌رپا ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ یه‌كێ له‌و دو مانگه‌ كه‌رت ببێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێ له‌و دوو پاشایه‌ له‌سه‌ر ته‌خت ده‌رده‌كرێت .


سەرچاوەکان



4612 بینین