ناوهڕۆك
سەرەتا
هاوسەرگیری (بە عەرەبی: زواج، بە ئینگلیزی: marriage)، بریتییە لە گرێبەستێکی ڕەزامەندانە لە نێوان ژن و پیاودا کە بەھۆیەوە ھەریەكە بۆ ئەوی تر بەپێی شەرع حەڵاڵ دەبێت و مەبەست لێی دروستکردنی خێزانە لەسەر بنچینەی خۆشەویستی و بەزەیی و بەرپرسیارێتی ھاوبەش. هیچ پەیوەندییەکیش نیە کە شەڕ و دەمەقاڵەی تیادا نەبێت، بەڵام تەنها ئەو پەیوەندییانە بەردەوامیان دەبێت کە لەو کاتانەدا مامەڵەی دروست لەگەڵ یەکتریدا دەکەن و کارێک ناکەن کە دواتر لێی پەشیمان بن.
هەڵەکان
هاوسەران لە کاتی شەڕ و دەمەقاڵەدا کۆمەڵێک هەڵە ئەنجام دەدەن و دواتر زیان بە پەیوەندییەکەیان دەگات و هەڵەکانیش ئەمانەن:
- ڕەتکردنەوەی نزیکبوونەوە لە هاوسەرەکەت
- شەڕ کردن لەسەر زیاتر لە بابەتێک
- تاوانبار کردنی یەکتری
- قسەنەکردن و بێ دەنگ بوون
- گوێ نەگرتن بۆ یەکتری
- دەنگ بەرزکردنەوەی زۆر بەسەر یەکتریدا
- بەکارهێنانی وشەی زبر و ناخۆش
- بەکارهێنانی پەیوەندیەکەتان وەک بارمتە
- گفتوگۆکردن لەکاتی برسێتی و ماندوێتیدا
- زیادەڕوەیکردن لە بەکارهێنانی وشەکانی "هەمیشە و هەرگیز"
سەرچاوەکان
1084 بینین